حوزه‌یران 13, 2024 17:10 Asia/Tehran

"بەشیر بێ ئازار" ڕۆژنامەوانی ئێران و چالاکی لایەنگری فەلەستین و بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ئیسلامیی خوێندکارانی دانیشتووی لەندەن کە بە بێ هیچ پاساو هێنانەوەیەک لە لایەن فەرنساوە گیراوە، دیسان بۆتە هۆی ڕیسوایی حکومەت، سیستەمی دادەوانی و پۆلیسی فەرەنسا، وڵاتێک کە بەردەم خۆی بە بەرگریکاری مافی مرۆڤ دەناسێنێ و ئاوا ئاشکرا بنپێکەری مافی مرۆڤە.

پۆلیسی فەرەنسا ئەمداییە "بەشیر بێ ئازار" چالاکی میدیایی ئێرانی بانگ کردووە و گرتوویەتی؛ هەرچەن فەرەنسا تائێستا هیچ شیکارییەکی لەبارەی گرتنی بێ ئازار نەدرکاندووە، بەڵام بە لەبەرچاو گرتنی ڕاستیی لایەنگریی هەمەلایەنی پاریس و خودی مەکرۆن لە ڕژێمی زایۆنی دەتوانین بڵێین کە بێ ئازار لە وڵاتانی ڕۆژاوایی بانگەشەکەری پاڵپشتی کردنی مافی مرۆڤدا، بۆتە قوربانیی پاڵپشتی کردنی فەلەستین.  "بەشیر بێ ئازار" ڕۆژنامەوانی ئێرانی و هەڵسووڕاوی لایەنگری فەلەستین لە ماوەی چەن مانگی ئەمدواییەدا بەشدار بووە لە کەمپەینێکی بەربڵاو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بۆ شەرمەزار کردنی ئەو ژینۆسایدەی ئێستا لە غەززە ڕوودەدات. وتاردانەکەی لە نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازییەکی بەرچاوی لێکرا بەڵام گرووپەکانی لۆبیی لایەنگریی ئیسراییل لە فەرەنسا و وڵاتانی دیکەی ڕۆژاوایی تەواو تووڕە کرد. بێ ئازار کە لەدایکبوو و گەورەبووی ئێرانە، مۆسیقادانەر و فیلمسازێکی سەربەخۆیە کە لەبەر بەرهەمەکانی لە جیهاندا ناوبانگی دەرکردووە.

کاربەدەستانی ئێرانی لەوان عەلی باقری بەرپرسی وەزارەتی دەرەوە، کازم غەریب ئابادی، جێگری سەرۆکی دەزگەی داد بۆ بەشی نێودەوڵەتی و بەڕێوەبەری ناوەندی مافی مرۆڤ و وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە شەرمەزارکرنی گیرانی بێ ئازار، خوازیاری ئازادکرانی خێرای بوون.

سەرپەیڤ