حوزه‌یران 16, 2024 21:45 Asia/Tehran

هاوکات لەگەڵ جەژنی پیرۆزی قوربان و لە سەروبەندی جەژنی غەدیری خومدا، ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ڕازی بوو بە لێخۆشبوون و لێبووردن یان کەم کردنەوە و گۆڕینی سزاکانی دووهەزار و شەشسەد و پەنجا و چوار کەس لەو زیندانیانەی کە لە دادگە جۆراوجۆرەکاندا بڕیاری بەندیان بۆ دەرکراوە.

حجت‌الاسلام و المسلمین موحسنی ئێژەیی سەرۆکی دەزگەی داد لە نامەیەکدا بۆ ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی پێشنیاری لێبووردن یان کەم کردنەوە و گۆڕینی سزاکانی ئەم زیندانییانەی ئاراستە کرد کە دۆسییەکانی لێبووردنیان لە کۆمیسیۆنی لێبووردن و لێخۆشبوون لێکدراوەتەوە و بە خاوەن شیاوەتی زانراون، کە ئەم پێشنیارە لە ئاراستەی جێبەجێکردنی بڕگەی یازدەی ئەسڵی سەد و دەی یاسای بنەڕەتیی ئێراندا لە لایەن حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی قەبووڵ کرا.