حوزه‌یران 23, 2024 12:30 Asia/Tehran

کۆماری ئیسلامیی ئێران وەکوو سەرۆکی کۆڕی دیالۆگی ئاسیایی دەبێتە میوانداری کۆبوونەوەی ئەمجارەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ئەم گرووپە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی کۆڕی دیالۆگی ئاسیایی (ACD) بە بەشداریی زیاتر لە سی شاندی بیانی لە ئاستی وەزیر، جێگری وەزیر و یان یاریدەرانی وەزیرانی دەرەوە، سکرتێرانی ناوەند و ڕێکخراوە ناوچەییەکان و نێردراوانی تایبەتی وڵاتانی ئەندام لە ئەمڕۆ شەممەوە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە تاران بەڕێوە دەچێ.

ڕۆ ژی یەکشەممە کۆبوونەوەی کارناسان و بەڕێوەبەرانی باڵای وڵاتانی ئەندام، بە مەبەستی جێبەجێکرانی دوایین هەواهەنگییەکان سەبارەت بە تەوەرەکانی وتووێژ بۆ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی وەزیران لە ڕۆژی دووشەممەدا باس و وتووێژ دەکەن و ڕۆژی دووشەممە کۆبوونەوەی فەرمیی بە وتاردانی عەلی باقری کەنی بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەڕێوە دەچێ.

کۆڕی دیالۆگی هاوکاریی ئاسیا (ACD) ساڵی ٢٠٠٢ بناغەی دانرا و دەبیرخانەکەی لە وڵاتی کوەیتدایە، ٣٥ وڵاتیش ئەندامی ئەم کۆڕەن.

کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پاییزی ڕابردووە بۆ ماوەی یەک ساڵ سەرۆکایەتیی ئەم کۆڕەی گرتۆتە ئەستۆ. 

سەرپەیڤ