حوزه‌یران 23, 2024 21:34 Asia/Tehran
  • دوایین باروودۆخی

جێگری سەرۆکی دەزگەی داد بۆ بەشی کاروباری نێودەوڵەتی وتی: "بەشیر بێ ئازار" بەبێ تاوان لە فەرەنسا گیراوە.

کازم غەریب ئابادی وتی: ئێمە لە پێوەندییەکی بەردەوامداین لەگەڵ کاربەدەستانی وڵاتی فەرەنسا بۆ ئازادکردنی "بەشیر بێ ئازار" و بەردەوام پێمان ڕاگەیاندوون لەسەر ئەوەی کە هەرچی خێراتر دەبێ ئازاد بکرێ. فەرەنسییەکان بە جەنابی بێئازاریان ڕاگەیاندبوو کە دەبێ لە ماوەی بیست و هەشت ڕۆژدا خاکی فەرەنسا بەجێبێڵێ، ئێستا بەڕاستی ئێمە تێناگەین لەبەرچی هەتا دواڕۆژ لە بەندی ڕادەگرن.ناوبراو وتی: لە ڕێگای وەزارەتی دەرەوە لە پێوەندیی بەردەوامداین لەگەڵ کاربەدەستانی وڵاتی فەرەنسا و پێداگریمان کردووە کە دەبێ هەرچی خێراتر ئازاد بکرێ.

سەرپەیڤ