حوزه‌یران 23, 2024 21:38 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی پاڵپشتییەکانی ئێران لە ڕێگای چەنلایەنەخوازی

بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی؛ کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام دەبێ لە سەر ڕێگای چەنلایەنەخوازی و بەرەنگاربوونەوەی یەکلایەنەخوازی.

عەلی باقری کەنی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکسدا نووسی: تاران سبەی دووشەممە میواندارێتی دەکات لە چل شاندی بەشدار لە کۆبوونەوەی وەزیرانی کۆڕی دیالۆگی هاوکاریی ئاسیا ناسراو بە ئەی سی دی کە وەزیران و کاربەدەستانی باڵای سی و یەک وڵاتی ئەندام و سکرتێرانی گشتیی نۆ ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی ئاسیایی لەم کۆبوونەوەیەدا بەشدارن. بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێیداگرت کە ئەم ڕووداوە بەستێنێکی باشە بۆ باشتر بوونی هاوکاریی نێوان وڵاتانی ئاسیایی و پیشاندەری هۆگریی وڵاتانی ئاسیاییە بە چەن لایەنەخوازیاری ، گشتداگری و هاریکاری؛ کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش وەک ڕابردوو هەر بەردەوام دەبێ لە سەر ڕێگای پاڵپشتی کردنی چەن لایەنەخوازیاری و بەرەنگاربوونەوەی یەکلایەنەخوازی.کۆبوونەوەی کارناسانی باڵایش لە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆوە لە تاران کاری خۆی دەست پێ کردووە. کۆماری ئیسلامیی ئێران ساڵی ٢٠٢٤ بوو بە ئەندامی کۆڕی دیالۆگی ئاسیایی و لە ئەندامانی چالاکی ئەم ناوەندە دێتە ئەژمار. ئێران ئێستاکە سەرۆکایەتیی ئەم کۆڕەی لە ئەستۆیە.

سەرپەیڤ