ئەمشۆ چوارەمین دیبەیتی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران بەڕێوە دەچی
ئەمشۆ چوارەمین دیبەیتی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران بە تەوەری سیاسی و لەژێر سەردێڕی "ئێران لە جیهانی ئەمڕۆدا" بەڕێوە دەچی.
چوارەمین دیبەیتی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران لەساڵی ١٤٠٣ی هەتاوی بە تەوەری سیاسی و لەژێر سەردێڕی "ئێران لە جیهانی ئەمڕۆدا" بەڕێوە دەچی و دەوترێ کە لەبەر مەودای کەمی ئەم دیبەیتە لەگەڵ دیبەیتی کۆتایی کە بڕیارە سبەی بەڕێوە بچی، ماوەکەی کەم کراوەتەوەو لە کاتژومێر هەشتەوە دەبێ تا یازدە.
دیبەیتەکەی ئەمشۆ بریتی لە دوو بەشی پرسیاری پسپۆڕانە و هەرکام لە بەربژێرەکان لەجیات چوار خولەک پێنج خولەک مافی وڵامیان دەبێ و دەرفەتی پشودان و ئانترەکتیش نامێنێ.
مەسعود پزشکیان، محمدباقر قاڵیباف، سەعید جەلیلی، عەلیڕەزا زاکانی، ئەمیرحسین قازی زادەی هاشمی و مستەفا پورمحمدی شەش بەربژێری پۆستی سەرۆک کۆماری ئێرانن کە بەشداری ئەو دیبەیتە دەبن.
تاکوو ئێستا سێ خولی دیبەیتی دیکە بۆ ئەو بەربژێرانە بە تەوەری ئابوری و کۆمەڵایەتی و کەلتوری بەڕێوە چوە.