حوزه‌یران 25, 2024 15:02 Asia/Tehran

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ڕۆژی جەژنی پیرۆزی غەدیردا و لە سەروبەندی چواردەیەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی لە ئێران، بەشداریی بەربڵاو و هەڵبژاردنی باشترین بەربژاری بە دوو تەوەرەی گرینگی ئەم هەڵبژاردنانە ناو برد.

حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی ئەمڕۆ لە کۆڕی هەزارانی کەسی شاروومەندانی پێنج پارێزگای ئێراندا، هەڵبژاردنەکان لەم وڵاتەی بە یەکێک لە هۆکار و فەکتەرەکانی سەرکەوتنی  کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەر دوژمندا زانی. ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە بەشداری کردنی جەماوەری یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی کۆماری ئیسلامییە، هیوای خواست کە خواوەند گەلی ئێران بە سەربەرزییەوە لەم هەڵبژاردنانە بێنتە دەرەوە. 

حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی بەشداریی کردنی تەنیا تایبەت بە شارەکان نەزانی و فەرمووی کە لە گوندەکانیشدا خەڵک دەبێ بەشداری بکەن لە هەڵبژاردنەکاندا.

ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە درێژەدا بە ئاماژە بە گرینگایەتیی هەڵبژێردرانی باشترین بەربژار فەرمووی کە باشترین بەربژار ئەو کەسەیە کە بە دڵ و گیان ئیمانی هەبێ بەم شۆڕشە و بەم حکومەتە. بەڕێزیان توانای کەڵکوەرگرتن لە هەل و دەرفەتەکانی بە یەکێکی دیکە لە تایبەتمەندییە هەر گرینگەکان زانی بۆ هەڵبژاردنی باشترین بەربژار. ڕێبەری شۆڕش پێیداگرت کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام ئەوەی سەلماندووە کە بە بێ پشتبەستن بە بیانییەکان دەتوانێ ڕێگای خۆی بچێتە پێشەوە و لە داهاتوویشدا گەلی ئێران ڕێگا نادات کەسانی دیکە چارەنووسی بۆ دیار بکەن. 

سەرپەیڤ