حوزه‌یران 26, 2024 11:12 Asia/Tehran

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند؛ بەشداریی بەربڵاوی جەماوەر لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی دەستەبەری هێز و دەسەڵاتی بان و بەربڵاوی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەکە و جیهان دەبێ.

ناسر کەنعانیی چافی لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئیکس" نووسی ؛ هاتنی بە گوڕ و تینی جەماوەر بۆ لای سنووقەکانی دەنگدان، هێز و دەسەڵاتی نیشتمانیی ئێران لە ئاستی ناوچەکە و جیهاندا بەرزتر دەکات.

 کەنعانیی چافی وتیشی: هەڵبژاردنەکان لە ئێراندا جیلوەی ڕاستینەی جەماوەرسالاریی ئایینی دەخاتە پێش چاوی هەموان.؛ بەشداریی بەربڵاوی ئێرانییەکان لە هەڵبژاردنەکان، جگە لەوەی کە دەورگێڕانی کاریگەر و چارەنووسسازیان لە بەڕێوەبردنی کاروباری وڵات پێ دەبەخشێ، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی توانا و دەسەڵاتی نیشتمانی بۆ جێبەجێکردنی ئامانجەکانمان لە سیاسەتی دەرەوەدا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕاشکاوانە رایگەیاند؛ زۆرێک لە پەیامنێرانی میدیا گرینگ و بەناوبانگەکانی جیهان لەبەر ئاگادارییان لە گرینگایەتیی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی، هاتوون بۆ ئێران تا لە نزیکەوە ئەم ڕووداوە زۆر گرینگە سیاسییە ببینن وهەروەها ڕادەی بەشداری و دەورگێڕانی گەلی مەزن، تێگەیشتوو، پێگەیشتوو و مێژووسازی ئێران لەم هەڵبژاردنانەدا ڕوماڵ بکەن.

چواردەیەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران ڕۆژی هەینی هەشتی پووشپەڕ بەرامبەر بە ٢٨ی ژوەنی ٢٠٢٤ بەڕێوەدەچێ. 

سەرپەیڤ