حوزه‌یران 27, 2024 14:10 Asia/Tehran

ئەمڕۆ حەوتی مانگی پووشپەڕ هاوکاتە لەگەڵ بۆردومانە کیمیایەکەی شاری سەردەشت، کارەساتێک کە هێشتاش پەڵەی شورەیەکەی بەنێوچاوانی مرۆڤایەتیەوە بەدی دەکرێ.

سەردەشت یەکەم شاری قوربانی بۆردومانی کیمیایی لەمێژودا، بۆتە هێمایەک لە زۆرلێکراوی و خۆڕاگری جەماوەری کە لەبەرامبەر زۆرداری و دەستدرێژی دا سەری دانەخست.

بۆردومانی شیمیایی سەردەشت دڕندەکاریەکی نێو شەڕو بۆردومانێک بوو کە فڕۆکەکانی ئەرتەشی بەعسی عێراق لە حەوتی پووشپەڕی ساڵی ١٣٦٦ی کۆچی خۆڕی بە کەڵکوەرگرتن لە بۆمبی کیمیایی چوار شوێنی قەرەباڵغی ئەو شارەیان کوتراو لەئاکامی دا زۆرتر لە بەدەیان کەس لە خەڵکە سڤیلەکەی شەهیدو هەشت هەزارو بیست و پێنج کەسیش بەسەختی بریندار بوون.

سەردەشت بە سێهەمین شاری قوربانی بۆمبی کیمیایی دێتە ئەژمار کەبەهۆی کەڵکوەرگرتن لە چەکی شیمیایی لەدوای شارەکانی هێرۆشیماو ناکازاکی ئەو کارەساتەی بەسەر هاتوە.

کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی لەبەرامبەر ئەو کردەوەی سەدام دا بێدەنگ بوو ئەوەش لەکاتێکدایە کە لەو سەردەمەدا زانستی پزیشکی پێویست بۆ چارەسەری ئەو بریندارە کیمیایانە لەبەردەستا نەبوو.

سەرپەیڤ