چواردەهەمین هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران
چین و توێژە جۆربەجۆرەکانی کۆمەڵگەی ئێران بەرامبەر بە پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لە ئێران هەست بە بەرپرسایەتی دەکەن و بەشداریان کردوە، بۆوێنە ئەئیمەی جمعەی ئەهلی سونەتی ئێران لەو پەیوەندیەدا نامەیەکیان بۆ ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی نوسیوە.
دوو هەزارو شەشسەد کەس لە ئەئیمەی جمعەو جەماعەت و کارگێڕی قوتابخانەو حوجرە ئایینیەکان و زانایانی ئەهلی سونەتی وڵات لە نامەیەک ڕوو لە ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وێڕای بەڵێن نوێکردنەوە لەگەڵ ئامانجەکانی ئیمامی ڕەحمەتی و شەهیدانی پایەبەرزو ڕێنوێنیەکانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دەنگدانیان بە مافی مسۆگەرو ئەرکی سەرشانی هەموو ئێرانیەک زانیوەو پێداگریان کردوە کە بەبێ گومان ئەم هەڵبژاردنە بوارڕەخسێنی هێزمەندی و ئیرادەی گەل و دواڕۆژێکی پڕلە شانازی دەبێ بۆ هەموو ئێرانیەکی فارس و کوردو تورک و بەلوچ و تورکەمەن و لوڕو شیعەو سونی و سەرجەم پەیڕەوانی ئایینە ئیلاهیەکان.
ئەو نامە لەلایەن زانایانی ئەهلی سونەتی پارێزگەکانی کرماسآن و هورموزگان و خوراسانی ڕەزەوی و باشورو باکورو بوشەهرو فارس و کوردستان و گلستان و سیستان و بەلوچستان و ئازەربایجان ڕۆژئاوا گیلان واژۆ کردوە.
چواردەهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ هەڵبژاردنی نۆهەمین سەرۆک کۆمار بڕیارە سبەی هەینی هەشتی مانگی پووشپەڕ هاوکات لەگەڵ نێوخۆی وڵات لە ١٣٨ نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامی لە دەرەوەی وڵاتیش بەڕێوە بچی.
موحسین ئیسلامی سکرتێڕو وتەبێژی لیژنەی هەڵبژاردنەکانی وڵات وتی : پڕو پاگەندەی بەربژێرەکان کاتژومێر هەشتی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەمی حەوتی مانگی پووشپەر کۆتایی دێ و ئیتر لەمەبەدوا قەدەغەیە.