حوزه‌یران 27, 2024 17:27 Asia/Tehran
  • تاران میوانداری کۆبوونەوەی دەوری شوناسە ڕەسەنەکان و پێداگری لەسەر دانرانی تە کوزی وئەزمی نوێی جیهانی

کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی دەوری ماک و شوناسی خوماڵی وڕەسەن و پێداگری لەسەر دانرانی نەزمی نوێی جیهانی، بە ئامادەبوونی کارناسان و بیرمەندانی نێودەوڵەتی لە تاران بەڕێوە چوو .

ئەحمەد نەورۆزی  جێگری سەروکی ڕادیۆتەلەفزیونی ئێران لە بەشی دەرەوەسنووری دا لەم کۆبوونەوەیە وتی :  ئەمە یەکەمین کۆبوونەوەی موتاڵای ناوەندی سوبحە  کە هەوڵ دەدات هەنگاوی بەکردەوە بۆ پێکهێنانی پێوەندی فەرمانبەرانی میدیا، هەڵگرێ.

نەورۆزی بە ئاماژەدان بە ناوەڕۆکی نەزمی نوێی جیهانی وتیشی: هەشت مانگ ڕەگەز کوژی لە غەززە بەردەوامە و ڕژێمی زایۆنیستی بە پشتیوانی ئەمریکا تاوانکارییەکانی درێژە پێ دەدات ئەم ڕەگەزکوژییە  تە کوزی ونەزمی نوێی خستوەتە بن کارتێکەری  و خۆڕاگری سنوورەکانی تێک شکاند و فەلەستین ئێستا خاڵی ناوەندیی لە نەزمی نوێی جیهانی دایە.

جێگری سەروکی ڕادیۆتەلەفزیونی ئێران لە بەشی دەرەوەسنووری هەروەها وتی ئێستا کە ئەم کوبوونەوەیە  دوای شەهید بوونی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران و حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و هاوڕێکانی دیکەی بەڕێوە دەچێت، ناتوانین دەوری ئەم دووشەهیدەی خزمەت لە پێکهاتنی نەزمی نوێی جیهانی لەبەرچاونەگرین و هیوادارین ئەو ڕێگایەی ئەم شەهیدانە دەستیان پێکرد درێژەی هەبێت و بە ئەنجام بگات.