حوزه‌یران 28, 2024 09:30 Asia/Tehran

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی سەرلەبەیانی ئەمڕۆو هاوکات لەگەڵ دەسپێکی دەنگ وەرگرتن بۆ چواردەهەمین خولی هەلبژاردنی سەرۆک کۆماری بە چونی بۆ سەر سندوقی دەنگوەرگرتن لە حسینیەی ئیمام خومەینی دەنگی خۆی خستە سندوقەوە.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لەدوای دەنگدانەکەی ڕۆژی هەڵبژاردنی بۆ خەڵکی ئێران بە ڕۆژێکی شادمانی و زەنوێری پێناسە کردو وێڕای ئاماژە بە هێزمەندی کۆماری ئیسلامی ئێران بەهۆی بەشداری جەماوەر لە هەڵبژاردن دا پێداگری کرد کە با خەڵکی ئازیزی ئێران پرسی دەنگدان و بەشداری لەم ئەزمونە سیاسیە گرینگە بە جیدی بزانن و هیچ گومانێکی لێ نەکەن.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی بەشداری حەماسی خەڵک لە هەڵبژاردن و زۆربوونی دەنگدەرانی بە پیویستیەکی مسۆگەر بۆ کۆماری ئیسلامی لێک دایەوەو وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بەهەمان شێوە کە لەناوەکەی بەدیار دەکەوێ بوونی خەڵک لەنێوەرۆکەکەی دا دەستەبەر بوەو هەربۆیەش سەربەرزی و ئابڕوی کۆماری ئیسلامی لەدنیادا بەستە بە بەشداری نەکردنی جەماوەرە.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، بەشداری خەڵک لە هەڵبژاردنی بۆ سەلماندنی ڕاستی و سڵامەتی نیزامی ئیسلامی بە کارێکی واجب و پێویست زانی و هیوای خواست کە ساڵانی داهاتوو ساڵانێکی باش بن بۆ ئێران و خەڵک لە هەڵبژاردنەکەیان ڕازی بن.

چواردەهەمین خولی هەلبژاردنی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دیاریکرانی نۆهەمین سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ لە پەنجاو نۆ هەزار بنکەی دەنگوەرگرتنی نێوخۆیی و نەوەدو پێنج وڵاتی جیهان لە بەڕێوەچوونە.

شایانی باسە ٦١ملوێن و ٤٥٢ هەزارو ٣٢١ کەس خاوەن مەرجی بەشدارین لە چواردەهەمین خولی هەلبژاردنی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران دا.

 

سەرپەیڤ