موحەمەد موخبیر: وا چاوەڕوان دەکرێ حەماسەی ڕێوڕەسمی بەخاکسباردنی سەرۆک کۆماری شەهید لە هەڵبژاردنیش دا دووپات بێتەوە
سەرپەرەشتیاری سەرۆک کۆماری ئێران وتی: وا چاوەڕوان دەکرێ حەماسەی ڕێوڕەسمی بەخاکسباردنی سەرۆک کۆماری شەهید لە هەڵبژاردنیش دا دووپات بێتەوە.
موحەمەد موخبیر لە لیژنەی هەڵبژاردنەکانی وڵات دا وتی خەڵک بەپێی ئەو بەرپرسایەتیەی کە هەمووکات هەستی کردوە و ئەو ئەرکە ئایینیەی کە هەیانە بەشداریەکی حەماسی بکەن لە هەڵبژاردن دا، هەربۆیە وا چاوەڕوان دەکرێ حەماسەی ڕێوڕەسمی بەخاکسباردنی سەرۆک کۆماری شەهید لە هەڵبژاردنیش دا دووپات بێتەوە.
ناوبراو وتی: ئەرکی حکومەت دابین کردنی ئیمکاناتی بەشداری حەماسی خەڵکە لە هەلبژاردن دا، کە ئەو هەڵبژاردنە چ لەلایەنی بنکەکانی دەنگوەرگرتنەوەو چ لەلایەنەکانی دیکەوە لەئاستێکی یەگجار باش دا بەدی دەکرێ، ئەرکێکی دیکەی حکومەتیش دابینی ئاسایشە، چونکە ئێمە خاوەن دوژمنین و هەربۆیە پێویستە وریا بین و ئاگامان لەخۆمان بێ کە دیارە بەهاریکاری نێوان سەرجەم بنیاتە پەیوەنددارەکان ئەو ئاسایشە دەستەبەرەو هیچ کێشەیەکمان نابێ.
ناوبراو وێرای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ڕەهبەر دەنگی خەڵک بە "حق الناس" دەزانن وتی: ئەرکێکی گرینگی حکومەت چاودێری و پاراستنی ئەو "حق الناس"یە کە دیارە بۆ ئەوەش روداوی شیاوو باش ڕویان داوە.
بەربژێرەکان هەرچەند نوێنەرێکی کە ویستبێتیان لەهەموو بنکەکان دایان ناوەو و سەرجەم دەزگا پەیوەنددارەکان بەرەڤانی دەکەن لەدەنگی خەڵک وشیوازی دەنگوەرگرتنیش لە ئێران ئەگەری ناسڵامەتی ئەو بابەتە لاواز دەکاو لەم چل ساڵەدا ڕوداوێکی وا کە تەواوی چارەنوسی هەڵبژاردن بگۆڕێ ڕوی نەداوە.