حوزه‌یران 28, 2024 17:26 Asia/Tehran

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ئاماژە بەوەی کە گەلی ئێران بە بەشداریی پڕ سۆز و خرۆشیان لە هەڵبژاردنەکاندا وەڵامی ئەمریکا دەدەنەوە وتی: ئەگەر میکانیزمی دیموکراسیی ئەمریکایی ڕێگای بدایە، بێ گومان خەڵکی ئەمریکا حاکم و دەسەڵاتداری باشتریان بۆ خۆیان هەڵدەبژارد.

ناسر کەنعانی قسەی خۆتێوەردەرانەی جێگری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئێرانی بە هەڵیت و پەڵیت و خۆوەردانی ئاشکرا وەسف کرد.

کەنعانی وتیشی: گەلانی جیهان دواهات و دەسکەوتەکانی دیموکراسیی ئەمریکاییان لە ناوخۆی ئەم وڵاتە و هەروەها لە هەموو ناوچەکانی دیکەی جیهاندا بینیوە و تامی تاڵیان چەشتووە. نموونەی دەسکەوتی دیموکراسی و مافی مرۆڤی ئەمریکایی لە فەلەستینی داگیرکراودا، ئەو جەنایەتکارانەن کە  لە داگیرکاری، ره گه ز پەرستی، شەڕ و خوێنڕشتن و کردەوەی تیرۆریستیدا لە هەموو جیهاندا بەناوبانگن و باندەستیان بۆ نییە.

 چۆنیەتی هەڵسوکەوت کران لەگەڵ ئەو خوێندکار و مامۆستایانەی زانکۆکانی ئەمریکا کە ناڕازی بوون لەو ژینۆسایدەی لە غەززە و فەلەستینی داگیرکراو دەکرێ، خۆی بەڵگەیەکی ئاشکرایە لە کارنامەی ئەمریکادا سەبارەت بە مافی مرۆڤ و ئازادیی ڕادەربڕین. جیهان خۆی شایەتی ئەوە بوو کە چۆن بە کوشتن و لێدان، گرتنی نایاسایی و وەدەرنان لە سەر کار، باسی مافی مرۆڤ لە ئەمریکا بووە بە درووشمێکی پووچ و بێ مانا. 

سەرپەیڤ