حوزه‌یران 29, 2024 11:45 Asia/Tehran

بەرپرسی بەڕێوەبردنی چواردەهەمین خولی هەلبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران لە دەرەوەی وڵات، وتی ئەو پرۆسەی دەنگوەرگرتنە لە دەرەوەی وڵات بەشێوەیەکی حەمسیانەو بە بەشداریەکی شیاوی هاووڵاتیانمان لە هەندەران بەڕێوە چوو.

عەلیڕەزا مەحمودی وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە لە چەند وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، پرۆسەی بەڕێوەچوونی دەنگوەرگرتن بۆ هەڵبژاردن کۆتایی پێ هاتوە و لە چەند بنکەیەکی دەنگوەرگرتنیش بژاردنی دەنگەکان و ئاکامەکەی بەڕێ کراوەتە تاران وتیشی لە زۆربەی بنکەکانی دەنگ وەرگرتنی ئوروپاش لەدوای دوو کاتژومێر درێژکرانەوەی کاتی بژاردن دەستی پێ کرد.

ناوبراو وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە  هاوکات لەگەڵ چواردەهەمین خولی هەلبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران، ئەمریکاش هەر سەرقاڵی هەڵبژاردنەوتی: بەتەمای خوا هەلبژاردنێکی حەماسیمان لەدەرەوەی وڵات بەڕێوە بردو ئەوەش بەدیاری دەخا کە خەڵکی ئێران لە هەر شوێنێک بێ هۆگری چارەنوسی وڵاتەکەیەتی و گرینگی پێ دەدا.

لە دوێشەوەو هاوکات لەگەڵ کۆتایی کاتی دەنگ وەرگرتن بژاردنی دەنگەکانیش دەستیان پێ کردوەو بەپێی ئەو دەنگانەی کە بژێردراون بەڕێزان جەلیلی و قاڵیباف لە بەرێزان قاڵیباف و پور محمدی لەپێشترن و بە بۆچونی کارناسان ئەگەری زۆر هەیە کە ئەو هەڵبژاردنە بکەوێتە قۆناغی دووهەم.

سەرپەیڤ