حوزه‌یران 30, 2024 15:20 Asia/Tehran

بە راگەیەندرانی ناوی ئەو دوو بەربژارەی چوونە قۆناغی دووەمی چواردەیەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران واتە (مسعود پزشکیان و سەعید جلیلی) ، خولی تازەی پڕوپاگەندەکانی ئەم دوو بەربژارە لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە دەست پێ بووە.

چواردەیەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران بۆ دیاری کردنی نۆهەمین سەرۆک کۆمار، سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی لە ٥٩ هەزار بنکەی دەنگدان لە ناوخۆ و ٣٤٠ بنکە لە دەرەوەی ئێران بەڕێوەچوو، بەڵام لەبەر ئەوەی کە هیچکام لە بەربژکرەکان نەیانتوانی زۆرینەی ڕەهای دەنگەکان واتە ٥٠% کۆی ١ بە دەست بێنن، کەسی یەکەم و دووەم واتە بەڕێزان مسعود پزشکیان و سەعید جلیلی چوونە قۆناغی دووەم کە  هەینیی داهاتوو ١٥ی پووشپەڕ بەڕێوە دەچێ.

پزشکیان و جەلیلی بەڕیز بە 10415191 و 9473298 دەنگ چوونە قۆناغی دووەم تا لە ئاکامدا چارەنووسی کابینەی چواردەیەم بکەوێتە هەینیی داهاتوو. بە پێی یاسای هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری چالاکی هەڵبژاردەیی و پڕوپاگەندە لە قۆناغی دووەم لەو کاتەوە کە ئەنجامی فەرمیی دەنگەکانی قۆناغی دووەم ڕادەگەیەندرێ تا ٢٤ کاتژمێر پێش دەسپێبوونی دەنگدانی قۆناغی دووەم بەردەوام دەبێ. پێشبینی دەکرێ قۆناغی دووەمی خولی چواردەیەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران بەرەوڕووی پێشوازییەکی بەربڵاوتری خەڵک ببێتەوە و راپرسییەکانیش باس لە بەشداریی زۆربەی ئەو کەسانەی دەکەن کە شیاوی دەنگدانن. 

سەرپەیڤ