حوزه‌یران 30, 2024 14:15 Asia/Tehran

بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: دادگەیی کرانی سەبەبکاران، یارمەتیدەران و ڕێکخەرانی بەکارهێنانی چەکی شیمیایی دژ بە ئێران بە هیچ لەونێ بە کاتوسات سنووردار ناکرێتەوە و دادگە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان دەبێ ئەرک و ئەستۆگرییەکانیان سەبارەت بە ناچارکردنی جەنایەتکاران بە وەڵامدانەوە و سەندنەوەی مافە مەعنەوی و مادییەکانی قوربانیانی شیمیایی بەجێ بێنن.

عەلی باقری کەنی دوێنێ شەممە لە پەیامێکدا بە بۆنەی حەوتی پووشپەڕ ساڵرۆژی کیمیابارانی شاری سەردەشت وتیشی: بە دەربڕینی ئەوپەڕی ڕێز و پێزانین و بە بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی ڕێگای خزمەت، شەهید ئایەتووڵلا دوکتۆر ڕەیسی و شەهید دوکتور ئەمیرعەبدوڵاهیان و هاوڕێیانیان، لە ناخی دڵەوە ڕێز و سپاس پێشکەشی گیانی پاکی شەهیدانی کیمیاباران بەتایبەت شەهیدانی پەلاماری دڕندانەی شیمیایی بۆ سەر شاری سەدەشت دەکەین و داو لە خوای تاکانە دەکەین تەندرووستی و ئارامی ببخەشێ بە هەموو بەرکەوتووانی کیمیاباران کە ئەو هەموو ساڵە بە سەبووری و پشوودرێژییەوە ئێش و ئازارەکانی ئەم چەکە نامرۆڤانەیە تەحەموڵ دەکەن. 

ناوبراو وتیشی: ئامانج لە دیاری کردنی ساڵڕۆژی کیمیابارانی شاری سەردەشت وەکوو ڕۆژی بەرەنگاروبوونەوی چەکی شیمیایی و میکرۆبی خستنەبەرچاوی ئەم ڕاستییەیە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران هەم گەورەترین قوربانی دەکارهێنرانی بەربڵاوی چەکی شیمیایی لەم سەردەمەدایە و هەم خاوەنی ویست و ورەیەکی لێبڕاوانەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم جۆرە چەکانەیە. بەربڵاوبوونی کیمیابارانەکانی ڕژێمی سەدام لە ماوەی هەشت ساڵ شەڕی داسەپێندراو بە سەر ئێراندا کە بە پشتیوانیی ژمارێک زلهێزی بیانی ئەنجام درا تا ڕادەیەک بوو کە لە مێژووی هاوچەرخدا نموونەی بۆ بەدی ناکرێ.

سەدان پەلاماری شیمایی دیکەیش کرایە سەر هێزی سەربازی و خەڵکی مەدەنی لە شار و گوندەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا کە شەهید و بریندار بوونی زیاتر لە سەد هەزار کەسی لێکەوتەوە. بێدەنگەی تاڵی کۆڕە نێودەوڵەتییەکان بەرامبەر بە دەکارهێندرانی ئەم چەکە کۆمەڵکوژانە دژ بە شاروومەندانی ئاسایی و هێزە سەربازییەکانی ئێران لە بەرەکانی شەڕی داسەپیندراوی سەدامدا، لە بەرچاوترین بەڵگەکانی سەلمێنەری مەزڵوومییەتی ئێران لەم شەڕە نایەکسانەدا دێنە ئەژمار، ئەوە لە کاتێکدایە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام بوو لە پەیڕەوکردنی بەها مرۆیی و ئەخلاقییەکانی و بیر و بڕوا ئایینییەکانی و خۆی بوارد لە هەڵگرتنی تەنیا یەک هەنگاوی تۆڵەکەرانەی بەرامبەر و دەکارهێنانی ئەو چەکە کارەساتبارانە. 

سەرپەیڤ