حوزه‌یران 29, 2024 22:15 Asia/Tehran

بە ژمێردرانی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران، هیچکام لە چوار بەربژارەکە، زۆرینەی پێویستی دەنگەکانیان بەدەست نەهێناو ئەو هەڵبژاردنە، گەیشتە قۆناخی دووەم.

رۆژی هەینی، هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران بە بەشداریی چوار بەربژار لە سەرتاسەری ئێران و لە بنکەکانی دەنگدان لە دەرەوەی وڵات بەڕێوە چوو و ئەمڕۆ پاش ژمێردران و جیاکردنەوەی دەنگەکان، دەرکەوت بیست و چوار ملوێن و پێنج سەدو سی و پێنج هەزار و سەدوهەشتاو پێنج دەنگ ژمێردراوەو لەو هەژمارە دەنگە، "مەسعود پزشکیان" : دە ملوێن وچوارسەد وپانزە هەزار ونۆسەد ونەوەد و یەک دەنگ، "سەعید جەلیلی": نۆ ملوێن و چوارسەدو حەفتاو سێ هەزار و دووسەت و نەوەدو هەشت دەنگ. "محەممەد باقر قالیباف": سێ ملوێن و سێ سەدو هەشتاو سێ هەزار و سێ سەدو چل دەنگ. "مستەفا پورمحەممەدی": دووسەدو شەش هەزار وسێ سەدو نەوەدو حەوت دەنگیان بەدەست هێناوە.

"ئەحمەد وەحیدی" وەزیری ناوخۆی ئێرانیش لە پرێس کۆنفرانسێکدا وتی: قۆناخی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی بەشێوەی شیاو و لەوپەڕی سەلامەتدا، بەڕێوە چوو و بۆ قۆناخی دواتری هەڵبژاردنەکان ئامادە دەبین.

سەرپەیڤ