وتەکانی سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی ساڵوەگەڕی کیمیابارانی سەردەشت
سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕێوڕەسمی بەرز ڕاگرتنی ساڵوەگەڕی هێرشی شیمیایی سەر شاری سەردەشت وتی: چاوەڕوانی هەوڵی لێبراوانەی کۆمەڵگای جیهانین بۆ راگرتنی تاوانە جەنگییەکانی رژیمی زایۆنیستی.
"عەلی باقری" لە ڕێوڕەسمی بەرز ڕاگرتنی ساڵوەگەڕی کیمیابارانی شاری سەردەشت و رۆژی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی چەکە شیمیایی و بایۆلۆژیکییەکان وێڕای ئاماژە بە هەڕەشەی رژیمی زایۆنی لەمەڕ کەڵک وەرگرتن لە بۆمبی ناڤۆکی دژ بە خەڵکی غەززەو کەڵک وەرگرتنی ئەو رژیمە لە چەکەمەنی قەدەغەکراوی شیمیایی دژ بە خەڵکی فەلەستین، وتی: ئەمڕۆ وڵاتانێک لەپشت تاوانکارییەکانی ئەو رژێمەن کە لەبابەت پرسی کیمیابارانی شاری سەردەشتیش پشتگری رژێمی سەددام بوون.
باقری وتیشی: دەوڵەتە رۆژاواییەکانی وەک ئاڵمان، هۆلەند، ئینگلیز، فەڕانسەو ئەمریکا زیاترین رۆڵیان بوو لە تەیارکردنی رژێمی سەددامی دیکتاتۆر بەو چەکەمەنیانەو ئەو هەلەیان بۆ رژێمی سەددام رەخساند هەتا چەندین جار لە چەکی شیمیایی دژ بە خەڵک و هێزە سەربازییەکانی ئێران کەڵک وەربگرێ.
سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە درێژەی قسەکانیدا وتی: وڵاتانی رۆژاوایی کە سەددامیان تەیارکراو بە چەکی شیمیایی، ناردە شەڕی مرۆڤ و مرۆڤایەتی و ڕێگەیان نەدا لەماوەی هەشت ساڵ دەسدرێژکاریی رژێمی بەعسی عێراق تەنانەت بڕیارنامەیەک لە ئەنجومەنی ئاسایش دژ بە دیکتاتۆری رژیمی بەعسی عێراق دەربکرێ، ئێستاش ڕێگە نادەن دەواودەرمانی بریندارانی شیمیایی ئەو دەسدریژکارییانە بگاتە ئێران. باقری وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران نەک هەر قەت لای نەکردۆتەوە لە چەکئامێری نامرۆیانە بەڵکوو لە بەرەڤانیکەرانی لەناوبرانی چەکی کۆکوژ بووەو هەیە.