ته‌مووز 03, 2024 13:45 Asia/Tehran

دوایین دیبەیتی تەلەفزیۆنی دوو بەربژێری خولی دووهەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران شەوی ڕابردوو بە بەشداری مەسعودی پزیشکیان و سەعید جەلیلی بەڕێوە چوو.

ئەو دوو بەربژێرەی سەرۆک کۆماری شەوی ڕابردوو لە دوایین دیبەیتەکەیان دا وڵامی پرسیاری پەیوەندددار بە پرسە جۆربەجۆرەکانی بواری سیاەتی دەرەکی و هەڵسوکەوت لەگەڵ وڵاتانی دیکەو بوارەکانی پەرەی ئابووری و چارەسەری پرسگەلێکی وەک ئاوسانی ئابوری لەنێوخۆی وڵاتیان دایەوە.

مەسعود پزیشکیان و سەعید جەلیلی لەدواین دیبەیتە تەلەفزیۆنیەکەیان دا هەوڵیان دا کە بە شێکردنەوەی ڕوانگەیان بەمەبەستی ڕاکێشانی لایەنگرەکانیان دەنگێکی زۆرتر بۆخۆیان دەستەبەر بکەن.

لەو دیبەیتەدا هێندێک جار مشتومڕ لەنێو دوو بەربژێرەکەدا سەبارەت بە پرسی جۆربەجۆر دەهاتە ئاراوەو دواجار هەرکامیان قسەی خۆیان دەکرد.

مەسعود پزیشکیان و سەعید جەلیلی ئەمڕۆ چوارشەممە دواین دەرفەتی خۆیان بۆ پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن بەکار دەهێنن و لە سبەی پێنج شەمەوە ئیتر مافی پروپاگەندەیان نابێ و ئەو کارە قەدەغەیە.

ڕۆژی هەینیش خەڵکی ئیران دیسانەوە دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان تاکوو جێگرەوەی ڕەئیسی هەڵبژێرن.

سەرپەیڤ