ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی: قۆناخی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران، زۆر گرینگە
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی فەرمووی: قۆناخی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران، زۆر گرینگە.
بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەقامی مەزنی ڕێبەری، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ چوارشەممە لە دیداری سەرپەرشتیی تازە، بەڕێوەبەران و ژمارێک لە مامۆستایانی قوتابخانەی باڵای شەهید موتەهەری، هاوبەشیی خەڵکی ئێران لە هەڵبژاردنەکانی، پشتیوان و مایەی سەربەرزیی نیزام زانی و پێی داگرت: ئەوەندەی هاوبەشیی باشتر، ئاشکراتر و ڕوونتر بێ، نیزام بۆ هێنانەدی ئامانجەکانی لەناوخۆ و پێوشوێن گرتنی ئامانجەکان لەدرێژەی ستراتژیای وڵاتدا، توانای زیاتری دەبێ کە ئەوەش، هەل و دەرفەتێکی زۆر مەزنە.
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، ڕێژەی بەشداربوون لە قۆناخی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی بە کەمتر لەڕادەی چاوەڕوانکراو و بەپێچەوانەی پێش بینیەکان زانی و فەرمووی : ئەوە، هۆو هەگەری خۆی هەیە، کە سیاسەتوانان و کۆمەڵناسان، بەدواداچوونی بۆ دەکەن.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی، روانگەی هەندێ کەس لەمەڕ ئەوەی کە هەرکەس لە قۆناخی یەکەمدا دەنگی نەداوە، نەیاری نیزامە، سەتاسەت بە هەڵە زانی و فەرمووی: ڕەنگە ژمارێک کەس، لە ژمارێک بەرپرس و یان تەنانەت نیزامی ئیسلامی خۆشیان نەیە، هەربەوجۆرەی کە ئازادانە ئەو قسانە دەکەن، بەڵام ئەو بۆچوونە کە هەرکەس کە دەنگی نەداوە، سەربەو کەسانەو ئەو شێوازەی بیرکردنەوەیە، بۆچوونێکی تەواو هەڵەیە.
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی هەروەها پێی داگرت: زۆر کەس لەبەر ئەوەی سەرقاڵن و ئیشیان هەیە و گرفتارن و یان لەبەر هۆکاری دیکە، بەشداری دەنگدان نەبوون کە ئینشائەڵڵا لە قۆناخی دووەمی بەشداریی خەڵک و ئامادەبوونیان لەبەردەم سندوقەکانی دەنگدان، شور و شۆق بەدی بێنن و ئابڕووی نیزام بپارێزن.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی، هیوای خواست؛ خودا، یارمەتیی خەڵک بدا هەتا باشترین کەس هەڵبژیرن بۆ ئەوەی کەسی هەڵبژێردراو بتوانێ ئامانجەکانی نیزام و گەل بێنێتە دی.
چواردەیەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێڕان، بۆ دیاریکرانی نۆیەمین سەرۆک کۆمار، رۆژی هەینی٢٨ی ژۆئەن، لە٥٩هەزار بنکەی ناوخۆ و ٩٥وڵاتی جیهان بەڕێوە چوو.
قۆناخی دووەمی چواردەیەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران ڕۆژی هەینی پێنجی ژولای (١٥ی پووشپەڕ) بەڕێوە دەچێ.
"مەسعود پزشکیان" و"سەعید جەلیلی" وەک کەسانی یەکەم و دووەم، گەیشتنە قۆناخی دووەمی چواردەیەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران.