خولی دووهەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران لە دەرەوەی وڵاتیش بەرێوە دەچێ
سبەی هەینی بڕیارە خولی دووهەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران لە سەرانسەری نێوخۆی وڵات و لەدەرەوەی وڵاتیش بە بەشداری ئێرانیەکانی نیشتەجێی هەندەران بەرێوە بچێ.
مەسعود پزشکیان و سەعید جەلیلی دوو بەربژێری گەیشتوو بە خولی دووهەمی هەلبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران، ڕۆژی ڕابردوو دواین پلەن و کۆبوونەووەی پڕوپاگەندەیی خۆیان بەڕێوە بردو ئیتر لەمڕۆ پێنج شەمەوە، بەپێی یاسا هەرچەشنە پڕۆپاگەندەیەکیان قەدەغەیەو
لەسەرلەبەیانی سبەی هەینیشەوە خولی دووهەمی دەنگ وەرگرتن لەنێوخۆی ئێران و دەرەوەی وڵات دەست پێ دەکا، تاکوو هاووڵاتیانی ئێرانی جێگرەوەی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری خوالێخۆشبوو هەڵبژێرن.
خولی دووهەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران لە سەرانسەری نێوخۆو ١٣٨ نوێنەرایەتی دەرەوەی وڵات، بڕیارە سبەی هەینی پێنجی ژوئیە، بەڕێوە بچی.
بەپێێ ڕاگەیاندراوی نوسینگەی پارێزگاری لە بەرژەوەندیەکانی ئێران لە واشینگتۆن"یش ئەو هەڵبژاردنە بریارە لە ٢١ ئیالەت و ٣١ مەڵبەندی دەنگدانی ئەو وڵاتەش بەڕێوە بچی.