ته‌مووز 05, 2024 08:15 Asia/Tehran

کەسایەتیە جۆربەجۆرە سیاسی و ئایینیەکان داوایان لە چین و توێژە جۆربەجۆرەکانی خەڵکی ئێران کرد کە بەشیوەیەکی چالاک بەشداری بکەن لە هەڵبژاردن بۆ دیاریکردنی سەرۆک کۆمارێکی نوێ.

کەسایەتیە جۆربەجۆرە سیاسی و ئایینیەکانی ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئێران لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا وێڕای پێداگری لەسەر گرینگی بەشداری خەڵک لە دیاریکردنی چارەنووسی وڵات، داوایان لە چین و توێژە جۆربەجۆرەکانی جەماوەر کردوە کە بە بەشداری بەربڵاوی خۆیان لەو هەڵبژاردنەدا بەشداریەکی چالاک بکەن بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان.

هەر بەم ئاراستەیەدا زۆر لە مەراجیع و کەسایەتیە ئایینیەکانی ئێران داوایان لە خەڵک کردوە لە هەڵبژاردنەکەی ئەمڕۆدا بەشداری چالاک و حەماسی بکەن.

مەڵبەندەکانی دەنگوەرگرتن لە سەرانسەری ئێران لە کاتژومێر هەشتی سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە کراونەوەو دەنگ وەرگرتن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران دەستی پێ کردوە.

سەرپەیڤ