بەشداری بەربڵاوی خەڵکی ئێران لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری و چونیان بۆ بەردەم سندوقەکانی دەنگوەرگرتن
هاوکات لەگەڵ دەسپێکی کاری بنکەکانی دەنگوەرگرتن لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئێران، چین و توێژەکانی خەڵک بە چوونیان بۆ بنکەکانی دەنگوەرگرتن دەنگی خۆیان دەخەنە سندوقەکانەوە.
هاوکات زۆر لە سیماو کەسایەتیە سیاسیەکانی ئێران"یش لەهەمان کاتژومێرەکانی سەرەتاوە لە بنکەکانی دەنگ وەرگرتن ئامادە بوون و دەنگیان دا.
وەزیری وەرزش لە یانەی شیرودی تاران دەنگی دا.
سەید محمد خاتەمی سەرۆک کۆماری پێشوتریش سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە حسینیەی جەماران دەنگی دا.
فەرزینی بەرپرسی بانگی ناوەندی و تەحان نەزیفی وتەبێژی شوڕای نیگهبان و عەلی موتەهەری نوێنەری چەند خولی پارلمان و نەوبەختی بەرپرسی ڕێکخراوی پڕۆگرام و بوودجەو ئیسحاق جیهانگیری جێگری سەرۆک کۆماری پێشوترو عەلی یونسی وەزیری پێشوتری ئیتلاعات و محمدباقر قاڵیباف لە بەربژێرەکانی خولی یەکەمی ئەو هەڵبژاردنە و سەرۆکی هێزی دادڤانی ئێران و زۆر سیمای سیاسی دیکەی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەنگی خۆیان خستە سندوقەوە.