ته‌مووز 06, 2024 09:03 Asia/Tehran

د.مەسعود پزیشکیان بە وەدەست هێنانی زۆرینەی دەنگەکانی خولی دووهەمی چواردەهەمین هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لە ئێران بوە سەرۆک کۆماری هەڵبژاردنی خەڵکی ئەم وڵاتە. د.مەسعود پزیشکیان لەدایکبووی ساڵی 1954لە شاری مەهابادە.

مەسعود پزیشکیان" لە کۆی ٣٠ ملوێن و س٣٠ هەزارو سەدو پەنجاو حەوت دەنگ توانی بە وەدەست هێنانی ١٦ ملوێن و ٣٨٤ هەزارو ٤٠٣ دەنگ ببێتە نۆهەمین سەرۆک کۆماری هەڵبژاردەی ئێران.

بەپێی ڕاگەیاندراوی موحسین ئیسلامی وتەبێژی لیژنەی هەڵبژاردنەکانی ئێران لەکۆی ٦١ ملوێن و ٤٥٢ هەزارو ٣٢١ کەسی خاوەن مەرجی دەنگدان سی ملوێن و ٥٣٠ هەزارو ١٥٧ کەس دەنگیان دا کە لەو ژومارە مەسعود پزیشکیان بە وەدەست هێنانی ١٦ ملوێن و ٣٨٤ هەزارو ٤٠٣ دەنگ ببێتە نۆهەمین سەرۆک کۆماری هەڵبژاردەی ئێران.

وتەبێژی لیژنەی هەڵبژاردنەکانی ئێران وتی کە سەعید جەلیلی بەربژێرەکەی دیکەی بەشدار لە هەڵبژاردنی خولی دووهەمی سەرۆک کۆماری، ١٣ ملوێن و ٥٣٨ هەزارو ١٧٩ دەنگی وەدەست هێنا.

ڕێژەی بەشداری خەڵک لەو هەڵبژاردنەدا  سەدی ٤٩ پوینت هەشت لەسەد بوە.

لەم خولەی هەڵبژاردن دا ٦١ ملوێن و ٤٥٢ هەزارو ٣٢١ کەسی خاوەن مەرجی دەنگدان لە نێوخۆو دەرەوەی ئێران سی ملوێن و ٥٣٠ هەزارو ١٥٧ کەس دەنگیان دا.

پزیشکیان بەر لەمە جگە لە پێنج خول پارلمانتێری بە نوێنەرایەتی لە خەڵکی شارەکانی تەورێزو ئازەرشارو ئیسکۆ، لە پارلمانی ئیسلامی ئێران وەزیری تەندروستی و دەرمان و فێرکاری پزیشکیش بوە.

سەرپەیڤ