ته‌مووز 06, 2024 12:11 Asia/Tehran

بەرپرسی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن لەدەرەوەی وڵات ڕایگەیاند کە لەمیانەی قۆناغی دووهەمی چواردەهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران لەبەراورد لەگەڵ خولی دووهەم بەشداری دەنگدەران لە زۆربەی نوێنەرایەتیەکانی دەرەوەی وڵات دا سەدی بیست پەرەی سەندوە.

عەلیڕەزا مەحمودی بەرپرسی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن لەدەرەوەی وڵات وێرای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە لە قۆناغی دووهەمی چواردەهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران ژومارەی بنکەکانی دەنگ وەرگرتن زۆرتر کران و وتی: لە دوو وڵاتی ئیسپانیاو عێراق بنکەکانی دەنگوەرگرتن زۆرتر کران و لەڕێگەیەکی دیکەوە ئەو ئیمکانە فەراهەم کرا کە ئێرانیەکانی نیشتەجێی کەنەدا بە جێگیربونیان لە سێ شوێنی سنوری کەنەداو ئەمریکا بەشداریان کرد لە هەڵبژاردن داو دیارە لە خولی دووهەمی ئەو هەڵبژاردنەدا ئاسایشی دەرونی دەنگدەرەکان لە دەرەوەی وڵات لەبەراورد لەگەڵ خولی یەکەم دا بەشێوەیەکی بەرچاو باشتر بوو.

کاربەدەستێکی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش ڕایگەیاند کە لە خولی دووهەمی چواردەهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران لەبەراورد لەگەڵ خولی یەکەم  لە زۆربەی نوێنەرایەتیەکانی دەرەوەی وڵات دا سەدی بیست پەرەی سەندوە. 

سەرپەیڤ