ته‌مووز 06, 2024 20:21 Asia/Tehran

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ، بەشداریی گەرم و گوڕی خەڵکی ئێران لە چواردەیەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی، بە کارێکی درەوشاوەو لەیادنەکراو وەسف کرد.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا بەبۆنەی بەڕێوەچوونی چواردەیەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریەتی، وێڕای پیرۆزبایی لە گەلی ئێران و سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو، فەرمووی: ئەو بزاڤە مەزنە لە بەرەوڕووبوونەوەی هەراوهوریای ساختەی بایکۆتی هەڵبژاردنەکان، کە دوژمنانی گەلی ئێران بۆسەپاندنی بێهیوایی و چەقبەستوویی وەڕێیان خستبوو، کارێکی درەوشاوەو لەبیرنەکراوە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی هەروەها وتی: خەڵکی ئازیز، بە هەست بە بەرپرسایەتی هاتنەمەیدان و گۆڕەپانێکی گەرم و گوڕیان ئافراندو سندوقەکانی هەڵبژاردنیان لە دوو قۆناخدا بە زیاتر لە پەنجاو پێنج ملوێن دەنگ، پڕکرد.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: باشترە رەفتارگەلی ڕکابەرانەی هەڵبژاردنەکان بگۆڕدرێ بۆ ڕەفتاری برادەرانەو دۆستانەو هەمووان بۆ ئاوەدان کردنەوەی ماددیی و مەعنەویی وڵات هەوڵ بدەن.

لە دووەمین گەڕی چواردەیەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران، "مەسعود پزشکیان" لە کۆی سی ملوێن و پێنج سەت و سی هەزار و سەد و پەنجاو حەوت دەنگ، توانی بە دەسخستنی شازدە ملوێن و سێ سەد و هەشتاو چوارهەزار و چوارسەد و سێ دەنگ، ببێ بە نۆیەمین سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران.

سەرپەیڤ