ڕێبەری باڵای شۆڕش: بەرچاوترین پرسی ئێستای جیهان، شکستهێنانی ئەخلاقی و سیاسیی ڕۆژاوایە
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، پرسی شکستهێنانی ئەخلاقی و سیاسیی ڕۆژاوای بە گرینگترین و بەرچاوترین پرسی ئێستای جیهان زانی.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی لە پەیامێکدا بۆ پەنجاو هەشتەمین دانیشتنی یەکێتی پێکهاتە ئیسلامییەکانی خوێندکاران لە ئوروپا، وێڕای ئاماژە بە گۆڕانکارییەکانی غەززەو کارەساتی ژینۆسایدی زایۆنی لەو ناوچەیە، فەرمووی: گرینگترین بابەتی ئێستای جیهان، شکستی ئەخلاقی و سیاسی و کۆمەڵایەتی رۆژاوا و سیاسەتوانانی رۆژاوایی و شارستانییەتی رۆژاوایە.
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە درێژەی وتەکانیدا، بە ئاماژە بەوەی کە کارەساتگەلێک کە زۆرجێی پەندوەرگرتن وئامۆژگارین بۆنمونە؛ لاوازیی لیبراڵ دیموکراسیی جاڕدەرانی لە جێگیرکردنی ئازادیی ڕادەربڕین و خافڵبوونی مەرگهێنیان لە پرسی دادگەریی ئابوری و کۆمەڵایەتی، فەرمووی: رووناکایی کز بەڵام هیوابەخشی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان و بەتایبەت خوێندکارییەکان لە ئەمریکاو ئوروپا، لە گرینگترین پرس وبابەتەکانی هەنوکەیە.
حەزرەتی ئایەتوڵلا خامەنەیی هەروەها وێڕای ئاماژە بە پرسە ئاڵۆزەکانی ئێستای جیهان، پێی داگرت لەسەر دەورگێڕان و کاریگەریی ئەو خوێندکارانە لەسەر پرس وبابەتگەلی گەورە بەپشت بەستن بە خولیا، ئیمان و متمانەبەخۆبوون.