ته‌مووز 08, 2024 09:30 Asia/Tehran

بەرپرسی نووسینگەی ڕاوێژی بازرگانیی ئێران لە عێراق وتی: ڕادەی هەناردەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ عێراق لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی دەسپێکی ساڵی ١٤٠٣ بە نزیکەی ٢٧% گەشەپێدران، لە چاو هەر ئەو ماوەیەی ساڵی ١٤٠٢ ، گەیشتە نزیکەی ٣ ملیار دۆلار.

فەرزاد پیلتەن وتیشی: گرینگترین شتومەکی هەناردەیی ئێران بۆ عێراق بریتی بووە لە گازی سرووشتی، شیشی ئاسن و پۆڵا، سێوی تازە، شمشی ئاسنین و پۆڵایین.

ڕاوێژکاریی سەرۆکی گشتیی ڕێکخراوی گەشیی بازرگانیی ئێران و نوێنەری تایبەتی بازرگانیی ئێران لە عێراق هەروەها ئاماژەی دایە ئەوەی کە لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵەی هەتاویدا، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراقەوە بایی نزیکەی سەد و حەوت ملوێن دۆلار شتومەکی هاوردە کردووە.

محەمەد ڕزوانیفەر جێگری وەزیری ئابووری و سەرۆکی گشتیی گومرکی ئێرانیش پێشتر ڕایگەیاندبوو کە کێشی هەناردەی نانەوتیی ئێران بۆ عێراق لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا هەشت پۆینت سی و حەوت ملوێن تۆن بووە کە لە چاو هەر ئەو ماوەی ساڵی رابردوو شەش و نیو لە سەد زیادی کردووە. 

سەرپەیڤ