وەزیرانی ناوخۆی ئێران و عێراق: ڕەوتی هاتووچۆی زیارەتکارانی ئەربەعین خێراتر دەکرێ
وەزیرانی ناوخۆی ئێران و عێراق، جەختیان کرد لەسەر ئاسانکاریی و خێراتر کردنی ڕەوتی هاتووچۆی زیارەتکارانی چلەی ئیمام حوسێن(ع) لە سنورە هاوبەشەکانی دوو وڵات لە ڕۆژانی ئەربەعینی ئەمساڵدا.
"ئەحمەد وەحیدی" وێڕای ئاماژە بە وتووێژی لەگەڵ هاوشانە عێڕاقییەکەی و سەردانی سنورە هاوبەشەکانی دوو وڵات بەمەبەستی ئاسانکاریی بۆ هاتووچۆی زیارەتکارانی ئەربەعین، وتی: لە دانیشتنەکەدا، ڕێککەوتنی باش کرا لەسەر پرسی گواستنەوەو دانرانی موکەبەکان لە عێراق و ئەمساڵ هاتووچۆی زیارەتکاران لە سنورەکانی خەسرەوی، مێهران، چەززابە، شەلەمچە، باشماخ و تەمرچین ئەنجام دەگرێ و سنوری سومار بۆ گواستنەوەی موکەبەکان چالاک دەبێ."عەبدولئەمیر شمری" وەزیری ناوخۆی عێڕاقیش باسی ئەو هاواهەنگییانەی کرد کە لەبارەی هاتووچۆی زیارەتکاران و دانرانی موکەبەکان، کراوەو وتی: سنوری مەنزەرییە-خەسرەوی ئەمساڵ ٢٤ سەعاتە چالاک دەبێ.