ئامادەیی ئێران بۆ هاوکاری لەپێناو ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە
نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ئێران ئامادەی هاوکاری کردن لە چوارچێوەی ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای و نەتەوەیەکگرتووەکانە بۆ بەرەنگار بوونەوەی کێشەکان و دامەزرانی ئاشتی و هێوری لە ناوچەکەدا.
ئەمیر سەعید ئیرەوانی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجوەمەنی ئاسایشی ئەم دامەزراوە نێودەوڵەتییە لەسەر پرسی هاوکاری نەتەوەیەکگرتووەکان لەگەڵ دامەزراوەکانی ناوچەیی و بن چاوەدێری بۆپاراستنی ئاشتی و هێوری وتی : بەسەرنجدان بە کێشەکانی ئەفغانستان، ئێران لەسەر ئەوباوەڕەیە هاوکاری بەهێزکراوی نێوان ئەم دامەزراوانە ، تواناییەکی سەرنج راکێشی دەبێت بۆ بەهێزکردنی سەقام و گەشەپێدانی ئەفغانستان.
ئیرەوانی وتیشی: لە جیهانێکی ئاڵۆزتر، پاراستنی ئاشتی و هێوری نێودەوڵەتی پێویستی بە وڵامی هەماهەنگ لە ئاستی نەتەوەیی ناوچەیی و نێودەوڵەتی هەیە و بەهێز کردنی هاوکاری نێوان ڕێکخراوی نەتەوەکان و دامەزراوەانی ناوچەیی زورتر لە ڕابردوو گرینگایەتی هەیە.
باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان وتی : کۆماری ئیسلامی ئێران بە پێداگری لەسەر هەبوونی ڕێکخراوەکانی چەندلایەنەی ناوچەیی، لەسەر ئەو باوەڕەیە گرینگایەتی دان بە چەندلایەنەخوازی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە و گوڕەشەکانی جیهانی ، زۆر زەق و بەرچاوە.