ته‌مووز 22, 2024 01:11 Asia/Tehran
  • ئامادەبوونی سەرۆک کۆمار لە کۆبوونەوەی ئاشکرای مەجلیسی شۆرای ئیسلامی

سەرۆک کۆماری ئێران بە ئامادەبوون لە کۆبوونەوەی ئاشکرای مەجلیسی شۆرای ئیسلامی پێیداگرت لە سەر پێویستی چارەسەرکرانی کێشە و گرفتەکانی خەڵک لە ڕێگای هەواهەنگی، هاوبیر و ڕایی و هاودڵی.

مەسعوود پزشکیان وتی: ئێمە دەبێ هەموو دەستی یەکتر بگرین بۆ ئەوەی بتوانین بە هەواهەنگی، هاودڵی و هاوبیروڕایی لەو قەیرانانەی خراوەتە بەر پێمان و ئەو کێشە و گرفتانەی کە هەیە دەرباز ببین. سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی بەڕێوەچووی سەرۆک کۆمارەتی وتی: خەڵکی ئێران بە پێچەوانەی ئەو هەموو پڕوپاگاندایەی بۆ بایکۆت کردنی سنووقەکانی دەنگدان کرا، هاتنە مەیدانەوە و مشتێکی بەهێزیان کوتایە نێو دەمی ئەو دژبەرانەی لە دەرەوە و ناوخۆی وڵات دانیشتبوون و هەوڵیان دەدا نەهێڵن خەڵک دەنگ بدات.

"محەممەد باقر قالیباف" سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیش پاش وتارەکەی سەرۆک کۆمار بە دەربڕینی ڕێز و سپاس بەرامبەر بە پزشکیان لەبەر هاتنی بۆ مەجلیس، وتی:هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی کە لە ماوەیەکی کەم و سنوورداردا بەڕێوەچوو بە ئاشکرا ئەوەی دەرخست کە نزامی کۆماری ئیسلامی بڕوایەکی قووڵی بە بەشداری خەڵک هەیە.

قالیباف هەروەها لە بەشێکی دیکەتی قسەکانیدا بە ئاماژە بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی دژ بە فەلەستینییەکانی کەرتی غەززە وتی: ئەم ڕژێمە لە ڕۆژانی ئەمدواییەدا پەلاماردانی خەڵکی مەدەنی، خوێندنگەکان و ژێرخانە مەدەنییەکانی تووندتر کردۆتەوە و تا دێ زیاتر خۆی لە زەخت و گوشاری زیاتردا دەبینێ.