ته‌مووز 24, 2024 10:06 Asia/Tehran

وەزیری ناوخۆی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران وەکوو تەنیا وڵاتی پێشەنگ، ئامادەیی تۆکمە و تەواوی هەیە بۆ هاوکاری کردنی ناوەند و ڕێکخراوە ناوچەیی و نیودەوڵەتییەکان لە بواری بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر.

ئەحمەد وەحیدی سەبارەت بە دووەم کۆبوونەوەی ناوچەیی بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر لە بەغدا، وتی: شاندەکانی بەشدار لەم کۆبوونەوەیەدا بۆچوون و ڕاونگەی خۆیان سەبارەت بە یەکگرتنەوە و یەکئاراستەبوونی زیاتر هێنایە ئاراوە. وەحیدی ئەم کۆبوونەوەی بە دەسپێشخەرییەکی باش و بنیاتنەر لە لایەن بەغداوە وەسف کرد و وتیشی: سەرۆک وەزیرانی عێراقیش لە لێدوانێکدا پلان و ئایدیای بەنرخی سەبارەت بە هاوکاریی ناوچەیی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر ئاراستە کرد.

وەزیری ناوخۆی ئێران وتیشی کە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەم کۆنفرانسە ناوچەییە ساڵی داهاتوو لە تاران بەڕێوە دەچێ.

دووەم کۆبوونەوەی ناوچەیی بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەری وڵاتانی دراوسێی عێراق، ڕۆژی ڕابردوو بە بەشداریی وەزیرانی وڵاتانی ئەندام و سەرۆکانی پۆلیسی دژە مادەی هۆشبەر، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و وڵاتانی عەرەبستان، ئۆردۆن، کوەیت، تورکیا، مسر، سوریا و لوبنان لە بەغدا بەڕێوەچوو. 

سەرپەیڤ