دەنگدانەوەی ڕێوڕەسمی پەسەندی حوکمی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران لەلایەن ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیەوە
ڕێوڕەسمی پەسەندی حوکمی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران لەلایەن ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیەوە لە میدیا جیهانیەکان دا دەنگی دایەوە.
ڕێوڕەسمی پەسەندکرانی حوکمی سەرۆک کۆماری مەسعود پزشکیان"ی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران لەلایەن حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیەوە دوێنێ یەکشەم بەڕێوە چوو کە میدیا جیهانیەکان ئەو ڕێوڕەسمەیان ڕوماڵ کرد.
کەناڵی تەلەفزیۆنی مەیادین هاوکات لەگەڵ ڕوماڵی ئەو ڕێوڕەسمە لەزمان ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیەوە ڕایگەیاند کە هێزی خۆڕاگری لە پەرەسەندنەو زایۆنیستەکان دەرەقەتی نەهاتوون.
هەواڵدەری نەشرەی لوبنانیش بە ڕوماڵ کردنی ئەو ڕێوڕەسمە ڕایگەیاند کە پزیشکیان لەو ڕێوڕەسمەدا وتویەتی کە پێویستە ئێران هێزمەند و خاوەنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی بێ و ئازادی بداتە هاووڵاتیەکانی.
کەناڵی جەزیرەش بە پچراندنی پڕۆگرامە ئاسایەکانی خۆی ڕێوڕەسمی پەسەندی حوکمی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران لەلایەن ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیەوەی ڕوماڵ کردو وتی کە پزیشکیان باسی گرینگترین بەرنامەکانی خۆی کردوە.
هەواڵدەری فەرانساش هەواڵێ ئەو ڕێوڕەسمەی راگەیاندو نووسی کە حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی، مەسعود پزیشکیانی وەک نۆهەمین سەرۆک کۆماری ئیسلامی پەسەند کرد.