ته‌مووز 30, 2024 12:08 Asia/Tehran

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: هەڵوێستی ئێران سەبارەت بە مەسەلەی فەلەستین و پاڵپشتی کردنی ئازادیی قودسی پیرۆز بابەتێکی نەگۆڕە و ئێران هەرگیز دەسهەڵناگرێ لە پاڵپشتی کردنی بەرەی خۆڕاگری.

مەسعوود پزشکیان لە دیداریدا لەگەڵ زیاد نەخالەی بەڕێوەبەری گشتیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین راشکاوانە رایگەیاند: هەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ پاڵپشتی کردنی ئارمانجی ئازادیی قودس بە گۆڕدرانی حکومەتەکان ناگۆڕدرێ.

پزشیان بە پێداگری لە سەر هەوڵی زیاتر بۆ یەکدەنگ کردنی وڵاتانی ئیسلامی و زیاتر کردنی زەخت و گوشاری سەر ڕژێمی زایۆنی بۆ ناچار کردنی بە وازهێنان لە جەنایەت و کوشتار لە غەززە پێیداگرت؛ ئێمە برایان و خوشکانی فەلەستینی خۆمان بەرامبەر بە جەنایەتە دژەمرۆییەکانی زایۆنییەکان بە تەنیا ناهێڵینەوە. بەڕێوەبەری گشتیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستینیش لەم دیدارەدا ڕایگەیاند کە دیدار ئێوە لەگەڵ ڕێبەرانی خۆڕاگری هەر لە یەکەم ڕۆژانی دەسبەکار کردنتان وەک سەرۆک کۆمار، هەڵگری پەیامێکی  گرینگە بۆ وڵاتانی ناوچە و جیهان. نەخالە جەختی کرد کە هاواری بەرزی ئێران پۆ پشتیوانی کردنی خۆڕاگری کاریگەرییەکی گرینگ دادەنێتە سەر پاراستنی ویست و ورەی بەرزیان. زیاد نەخالە وتیشی: خەڵکی فەلەستین هەرگیز پاڵپشتی و داکۆکییەکانی ئێران لە بیر ناکەن. 

سەرپەیڤ