زۆر بوونی هەناردەی نانەوتیی ئێران
وتەبێژی کۆمیسیۆنی گەشەپێدانی بازرگانیی ماڵی پیشەسازی، کانگا و بازرگانیی ئێران باسی هەڵکشانی ئاستی هەناردەی نانەوتیی ئێرانی کردووە.
"سید روحالله لطیفی" وتی: لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوودا نزیکەی حەڤدە ملیار و پێنسەد هەزار دۆلار کەل و پەلی نانەوتی لە ئێرانەوە هەناردە کراوە کە گەشەیەکی هەشت پۆینت سێ لەسەدی لە چاو ئەو ماوەیەی ساڵی ڕابردوودا هەبووە و واتە زیاتر لە یەک ملیار و سێسەد و پەنجا ملوێن دۆلار زیاتر بووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئاڵ و وێری بازرگانیی ئێران لەگەڵ پازدە وڵاتی دراوسێ لە ماوەی چوار مانگی ڕابردووی ئەمساڵ گەیشتە نزیکەی بیست ملیار دۆلار کە لە چاو ساڵی رابردوو لە باری بایەخەوە، سەدی شەش زیاتر بووە.
بە پێی ڕیژە و ئاماری گومرکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، زیاترین ڕادەی ئاڵووێری بازرگانیی ئێران لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و لە چوار مانگی دەسپێکی ئەمساڵ بە ڕیز لەگەڵ وڵاتانی ئیمارات، تورکیا، عێراق، پاکستان و ئەفغانستاندا هەبووە.
روسیا، عومان، کۆماری ئازەربایجان، تورکەمەنستان، ئەرمەنستان، کازاخستان، کوەیت، قەتەر، بەحرین، عەرەبستانی سەعودییش لە پلەکانی دواتری ئاڵووێری بازرگانیی ئێران بوون.