ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە دیداری سەرۆک وەزیرانی عێراق: گرینگترین ئەولەوییەت، جێبەجێکرانی ڕێککەوتنەکانی نێوان دوو وڵاتە
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە دیداری سەرۆک وەزیرانی عێراقدا جێبەجێکرانی ڕێککەوتنەکانی نێوان دوو وڵاتی بە گرینگترین ئەولەوییەت زانی لە پێوەندییەکانی ئێران و عێراقدا.
حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی لە دیداری "محەممەد شیاع سودانی" و شاندی یاوەری، بە ئاماژە بە ڕێککەوتننامە و بەڵگە واژۆکراوەکانی نیوان ئێران و عێراق لە سەردەمی سەرۆک کۆمارەتیی شەهید سەید ئیبراهیم ڕەیسی، پێیداگرت کە سەر پێویستیی بەداداچوونی ئەم ڕێککەوتنانە و جێبەجێکرانیان لە سەردەمی سەرۆک کۆماری تازەدا و فەرمووی: دەبێ جێبەجێکرانی ڕێککەوتنامەکانی نێوان دوو وڵات بە خێراییەکی زیاتر ئەنجام بدرێ.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە ئاماژە بە ڕاپۆرتەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی هاسانکاریی ئەنجامدراو و هەنگاوە هەڵگیراوەکان بۆ بەڕێوەچوونی بەشکۆی و هاوڕێ لەگەڵ ئاسایشی ڕێپێوانی ئەربەعینی حسێنی فەرمووی: میواندارێتیی کەریمانەی خەڵکی عێراق لەو هەموو زیارەتکارەی بۆ چلەی شەهید بوونی ئیمام حسێن ڕوو دەکەنە ئەم وڵاتە و هەروەها هەوڵ و تێکۆشانی حکومەت و بەرپرسانی عێراقی بۆ دابین کردنی ئاسایشی ئەم ڕێ و ڕەسمە مەزنە، کارێکی یەکجار گرینگ و جێی سەرسوڕمانە.
سەرۆک وەزیرانی عێراقیش بە دەربڕینی ڕێز و سپاس بەرامبەر بە هەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دژ بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە وتی: ئەم ڕژێمە هەموو هێڵە سوورە نێودەوڵەتی و مرۆییەکانی بەزاندووە و هەڵوێستی جەماوەری و فەرمیی عێراق بەرامبەر بەو جەنایەتانە نەگۆڕە و حکومەتی عێراق بەردەوام لە پێوەندیدایە لەگەڵ ئەو وڵاتانەی هاوهەڵوێستن لەگەڵ بەغدا.