سەردار سەلامی: با زایۆنیستەکان چاوەڕوانی وڵامی سەختی خۆڕاگری بن
سەردار سەلامی لە پەیامێک بۆ سەید حەسەن نەسروڵڵا وێڕای سەرەخۆشی بەبۆنەی شەهیدکرانی فەرماندە ئەبوو موحسین فواد شوکر نووسی: دوژمنانی ئومەتی ئیسلام بەتایبەت تۆڕی مافیایی و دڕندەکارو تیرۆریستی زایۆنیست با چاوەڕوانی تورەیی پیرۆزو سەخت و مسۆگەری خۆڕاگری ئیسلامی و تۆڵەسەندنەوەکەیان بن.
سەرداری سەرلەشکری پاسدار حسین سەلامی لەو پەیامەدا دەڵێ : سەرخۆشی خۆم بەبۆنەی شەهیدبوونی سەرداری دلێری خۆڕاگری شەهیدولقودس ئەبووموحسین فواد شوکرو سەرجەمی ئەو شەهیدە ئازیزانەی کە لە درندەکاریە تیرۆریستیەکەی ئەمدوایانەی ڕژیمی زایۆنیستی لە زاحیەی بەیرووت دا ئەو پلە مەزنەیان وەدەست هێنا لە جەنابت کە کاروانسالاری جیهادگەرو شەهیدانی سەربەرزی خۆڕاگری و لە هەموو گەلی خۆڕاگرو دلێری لوبنان و خەباتگێرانی بەرەی خۆڕاگری بەگەرمی پیرۆزبایی و سەرەخۆشی دەکەم.
سەلامی ڕایگەیاندوە کە بەبێ گومان شەهیدی ئازیز حاجی موحسین کورتکراوەی شەهیدانی بزوتنەوەی پیرۆزی حیزبوڵڵای لوبنان و مزگێنیدەری سەرکەوتنی مەزنی بەرەی حەقەو دوژمنانی ئومەتی ئیسلامی بەتایبەت تۆڕی مافیایی و دڕندەکارو تیرۆریستی زایۆنیست و بکوژی ژن و منداڵ و پیاوانی زۆرلێکراوی غەزە و لایەنگرەکانیان با چاوەڕوانی تورەیی پیرۆزو سەخت و مسۆگەری جیهادگەرانی بەبیروبڕواو سوورو بەئیرادەی خۆڕاگری ئیسلامی و تۆڵەسەندنەوەکەیان بن.