ئاب 05, 2024 07:06 Asia/Tehran

وەزیری درەوەی ئۆردۆن ئەمڕۆ لەگەڵ بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دیدار و وتووێژی کرد.

"ایمن الصفدی" وەزیری دەرەوەی ئۆردۆن کە بە مەبەستی دیدار و وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی ئێرانی ئەمڕۆ سەردانی تارانی کرد و لەگەڵ عەلی باقری بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دیدار و وتووێژی کرد. "ایمن الصفدی" وەزیری دەرەوەی ئۆردۆن بە ئاماژە بەوەی کە لەم سەفەرەدا پەیامی شاعەبدوڵای دووەم پاشای ئۆردۆن دەگەیەنێتە مەسعود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران، ڕاشیگەیاند لە دیداریدا لەگەڵ بەڕێز باقری سەبارەت بە باروودۆخی ناوچەکە و مەسەلەی غەززە و هەروەها پەرەپێدانی پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵات وتووێژی کردووە.سەفەری "ایمن الصفدی" بۆ تاران لە کاتێکدایە کە ناوبراو لە ماوەی چلوهەشت کاتژمێری ڕابردوودا دوو جار لەگەڵ عەلی باقری بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕێگای تەلەفوونەوە وتووێژی کردبوو. باقریش بە ئاماژە بە پێویستیی وەڵامدانەوەی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی، پێیشیداگرت لەسەر پەرەپێدانی زیاتری پێوەندییەکانی دوو وڵات و وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران یاسا و دادگەری بە بێ هیچ سازان و ڕاهاتنێک لەبارەی ڕژێمی ناوزڕاو و جەنایەتکاری زایۆنی جێبەجێ دەکات. "ایمن الصفدی"ـیش جەنایەتەکەی ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە تیرۆر کردنی ئیسماعیل هەنییە لە خاکی ئێران و بنپێکردنی مافی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی شەرمەزار کردبوو.

سەرپەیڤ