حەماس کەسێکی وەک سەرۆک هەڵبژارد کە خاوەن زیاترین دزەو کارتێکەرییە لە گۆڕەپانی جەهاددا
فەرماندەی هێزی قودسی سپای ئێران لە پەیامی پیرۆزبایی خۆی بۆ "یەحیا سنواار"ی سەرۆکی تازەی بزووتنەوەی حەماس نووسی: شەهید هەنیە لە جیهانی ئیسلامدا، یەکێتی ئافرێن بوو. حەماس بە هەڵبژاردنی سەرۆکێکی خاوەن لۆژیکێکی دیکە، سەلماندی کە ئاڵای جێی شانازیی حەماس دەسپێرێتە دەست کەسێک کە خاوەن زیاترین دزەو کارتێکەرییە لە مەیدانداو خەباتکارێکی "فی سبیل الـلە" یە.
سەردار قائانی فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسداران لە پەیامێک بۆ یەحیا سنواری سەرۆکی تازەی مەکتەب سیاسیی حەماس، هەڵبژێردرانی بۆ ئەو پۆستەی لێ پیرۆز کردو نووسی: بەبۆنەی ماڵئاوایی لەژیانی شەهیدی ئیسلام سەردار ئیسماعیل هەنیە سەرەخۆشی عەرز دەکەم. شەهید هەنیە بەڕاست لە ڕێبەرانی ئازا و بوێری خۆڕاگریی ئیسلامی و کەسایەتییەکی خودان ڕێز و بلیمەت بوو کە لە جیهانی ئیسلامدا، یەکڕیزیی و یەکێتی بەدی هێنا. هەر بەوجۆرەی کە ڕێبەری شۆڕش فەرمووی: بە ئەرکی سەرشانی خۆمانی دەزانین تۆڵەی خوێنی شەهیدی بەڕێز بۆ ئەو ڕووداوە تاڵە کە لە کۆماری ئیسلامیدا ڕووی دا، بسێنینەوە.سەردار قائانی لە درێژەی قسەکانیدا ڕوو لە یەحیا سنوار نووسی: هەڵبژێردرانی بەڕێزیان وەک کەسایەتیەکی بەئەزموون و جێی شانازی لەبواری ڕێبەرایەتی و جەهادی، پیرۆزبایی دەڵێین بە هەموو قارەمانانی حەماس، غەززەو گەلی فەلەستین.