پێداگری سەرلەنوێی ئێران بەوەی کە لە شەڕەکەی ئۆکراینیادا چەکی نەداوە بە ڕوسیا
نوێنەرایەتی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە نیۆیۆرک ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی خۆدەپارێزێ لە ناردنی هەرچەشنە چەکێک بۆ ڕوسیا بۆوێنە مووشەک کە رەنگە بىێتە هۆی کێشە لەگەڵ ئۆکراینیا، تا بەر لە کۆتایی ئەو شەڕە.
ئەمیر سەعید ئیرەوانی نوێنەرایەتی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە نیۆیۆرک وتی: هەرچەندە لەلایەنی یاسایەوە ئیران هیچ بەربەست و قەدەغەیەکی لەبەردەمدا نیە بۆ کرین و فرۆشتنی چەکی نەریتی، بەڵام لەلایەنی ڕەوشتیەوە خۆدەپارێزێ لە ناردنی هەرچەشنە چەکێک بۆ ڕوسیا بۆوێنە مووشەک کە رەنگە بىێتە هۆی کێشە لەگەڵ ئۆکراینیا، تا بەر لە کۆتایی ئەو شەڕە.
ناوبراو وتیشی کە کۆماری ئیسلامی و ڕوسیا ڕێککەوتوون لەسەر هاریکاری درێژخایەن و ستراتیژی نێوانیان لەبواری جۆربەجۆر بۆوێنە بواری سەربازی.
هاوکات لەگەڵ دەسپێکی شەڕەکەی نێوان ڕوسیاو ئۆکراینیا ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی ئێرانیان تۆمەتبار کردوە بە دانی یارمەتی سەربازی بە مۆسکۆ، بەڵام ئێران زۆرجار ئەو تۆمەتانەی ره ت کردووه ته وه .