باقری: هەڵبژێردرانی یەحیا سنوار جێی شانازییە
بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: هەڵبژێردرانی خەباتگێڕی ماندوونەناس «یەحیا سنوار» وەکوو سەرۆکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی حەماس، کە لە گۆڕەپانەکانی شەڕدا ڕێنوینیکەری خەباتی دژ بە زایۆنییەکانە، جێی شانازییە.
"عەلی باقری کەنی" لە پێوەندییەکی تەلەفوونیدا لەگەڵ «خلیل الحیه» جێگری سەرۆکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی حەماس، بە ئاماژە بە کردەوە دەسدرێژکارانە و تیرۆریستییەکانی ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە تیرۆری شەهید هەنییە لە تاران و پەلاماری جەنایەتکارانەی بۆ سەر ئاوارە فەلەستینییەکانی نێو خوێندنگەی تابعینی شاری غەززە وتی؛ ئێران لێبڕاوانە هەوڵ دەدات بۆ ئیدانە کردنی جەنایەتی تازە زایۆنییەکان لە کۆڕ و ناوەندە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکاندا.جێگری سەرۆکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی حەماسیش بە ئاماژە بە جەنایەتی تازەی ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە شەهید کردنی ژنان و منداڵانی بێ تاوان لە غەززە، خوازیاری شەرمەزار کرانی ئەم کردەوە تیرۆریستییە لە هەموو کۆڕ و ناوەندە جیهانی و نێودەوڵەتییەکاندا بوو و پێیداگرت لە سەر بەردەوامبوونی وتووێژ و ڕاوێژ لەگەڵ تاران لەم بارەوە.ناوەندی راگەیاندنی حکومەتی فەلەستینیش لە کاردانەوە بە پەلاماری دڕندانەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر خوێندنگەی تابعینی شاری غەززە ڕایگەیاندووە بەرپرسایەتیی ئەم جەنایەتە تۆقێنەرە لە ئەستۆی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیدایە.