پزشکیان: داکۆکیی وڵاتانی ڕۆژاوایی لە ئیسراییل ئاسایشی ناوچەکە و جیهانی خستۆتە مەترسییەوە
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: بێدەنگەکردنی کۆمەڵگای جیهانی بەرامبەر بە جەنایەتە کارەساتبار و دژەمرۆییەکانی ڕژێمی زایۆنی و داکۆکی ژمارێک وڵاتی ڕۆژاوایی لەم ڕژێمە هەنگاوێکی دژ بە یاسا و ڕێسا نیودەوڵەتییەکان و هاندەری بەردەوام بوونی جەنایەتەکان و کەوتنەمەترسیی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە و جیهانە.
مەسعوود پزشکیان لە پێوەندیی تەلەفوونی "کەیر ستارمێر"ی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بە ئاماژە بەوەی کە لە ڕوانگەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە شەڕ لە هیچ جێگایەکی جیهاندا بە سوودی هیچ وڵاتێک نییە، وەڵامدانەوەی سزادەرانە بە دەسدرێژکاریی بۆ سەر مافی یاسایی و ڕەوای وڵاتانی بە ڕێکارێک زانی لە پێناو راگرتن و کۆتایی هێنانی جەنایەت و دەسدرێژی.
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها بە پێشوازی لە بەرزبوونەوەی ئاستی پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵات و هەروەها دەسپێبوونەوەی دانوستانی ئەتۆمی، جێبەجێکرانی هەموو بەڵێن و ئەستۆگرییەکانی هەموو لایەنەکانی بە مەرجی سەرکەوتنی ئەم دانوستانانە زانی.
"کەیر ستارمێر"ـی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیایش بە پێداگری لە سەر پێویستیی کۆتایی هاتنی شەڕی غەزە و دەسپێبوونی خێرای فریاگوزاری و یارمەتیدانی خەڵکی ئەم ناوچەیە، خوازیاری هاوکاری و یارمەتیی زیاتری ئێران لەم بوارەدا بوو.
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ پەرەپێدانی زیاتری پێوەندییەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم سەردەمی تازەدا، هیوای خواست باڵوێزانی تازەی دوو وڵات خێراتر فەرمانبەرێتییەکەیان دەست پێ بکەن.