ئاب 13, 2024 18:03 Asia/Tehran
  • هەناردەی زیاتر لە ١٧ هەزار کەرەستەی پزشکی بەرهەمی ئێران بۆ ٥٠ وڵاتی جیهان

کۆمپانیایەکی زانستبنەچەی ئێرانی زیاتر لە ١٧ هەزار کەرەستەی پزشکی بەرهەمی ئێرانی هەناردە کردووە بۆ ٥٠ وڵاتی جیهان.

"ڕەزا یەعقوبزادە" بەڕێوەبەری گشتیی ئەم کۆمپانیا زانستبنەچە ئێرانییە وتی کە ئەم کۆمپانیایە توانیویەتی ئێران دەرباز بکات لە بەسراوەبوونی تۆکمە و تەواو لە بواری دیزاین و بەرهەمهێنانی کەرەستەی پزشکیی پێشکەوتوو و ئێران بکاتە بنێری ئەم بەرهەمە پێشکەوتووە مۆدێرنانە بۆ ئەورووپا، ئاسیا، ئەفریقا و ئەمریکای باشوور.

یەعقوبزادە وتیشی: ئەم کۆمپانیا زانستبنەچە ئێرانییە بۆ بەرپەرچدانەوەی دواهاتەکانی بایکۆتەکان لە پازدە ساڵ لەمەوبەرەوە دەستی داوەتە وەڕێخستنی پرۆژەی بەرهەمهێنانی کەرەستەی پزشکی لە مالیزیا و دوابەدوا ئەوەش بەرهەم هێنانی کەرەستەی پزشکیی لە وڵاتی بلاڕوس و لە  ژێر چاودێری و کۆنترۆڵی ئێران دەست پێ بوو و لە ساڵانی ئەمدواییەش لە وڵاتی سوید هەر ئەو هێڵی بەرهەمهێنانەی وەڕێخستووە و لە ساڵی نەوە و نۆوە واتە لە چوار ساڵ لەمەوبەریشەوە ئەم هێڵی بەرهەمهێنانی کەرەستەی پزشکیی پێشکەوتووە لە تورکای و عێراق و ئەندونیزیایش وەڕێخراوە.