ئاب 31, 2024 20:01 Asia/Tehran

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ئۆردۆن سەبارەت بە پەیوەندیە دوولایەنەکان و ڕوداوو گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە وتووێژو ڕاوێژیان کرد.

ئیمەن سەفدی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئۆردۆن لەمیانەی پەیوەندیەکی تەلەیفوونی لەگەڵ سەید عەباس عێراقچی هەڵبژیردرانی ناوبراوی وەک وەزیری دەرەوە پیرۆزبایی کردو هاوکات دوایین ڕوداوو گۆڕانکاریەکانی پەیوەندی دوولایەنەو ڕوداوەکانی فەلەستین"یان هێنایە بەرباس و وتووێژ.

وەزیری دەرەوەی ئۆردۆن لەبەشێکی ئەو وتووێژەدا وێڕای ڕاگەیاندنی نیگەرانی خۆی لە بارودۆخی غەزەو پەرەگرتنی بارگرژی لە لێواری ڕۆژاوا وتیشی پێویستە ئەو بارگرژیانەی کەرتی غەزەو لێواری ڕۆژئاوا بەخێرایی ڕابگیردرێن.

عێراقچیش وێرای سپاس لە پیرۆزبایی هاوتا ئۆردۆنیەکەی پێداگری کرد کە کۆمماری ئیسلامی ئامادەیە لەبواری پەیوەندی دوولایەنەو پرس و بابەتە ناوچەیی و نێودەوڵەتیەکان وتووێژێکی بنیاتنەر لەگەڵ ئۆردۆن بهێنێتە ئاراوەو وێڕای پێداگریش لەسەر ئەوەی کە ڕژیمی زایۆنیست بەهۆی کردەوە دڕندەکاریەکانی هۆکاری سەرەکی پەرەدانە بە بارگرژی و شهڕ لە ناوچەکە ئەو ڕژیمەی بە گەورەترین کۆسپی سەر ڕێگەی ئاگربڕو کۆتایی شەڕ لە غەزە زانی و دیسانەوە پێداگری کردەوە لەسەر پێویستی یەگجار زۆری هەنگاونانێکی کارامەی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بەئامانجی ڕاگرتنی ژینۆساید بەدژی خەڵکی غەزەو بەڕێکرانی یارمەتی مرۆیی بۆ ئەو کەرتە.