سەرۆکی کومیسیونی ئاسایشی نیشتمانی پەرلەمانی ئێران :کوردیدوری زنگزور هێڵی سووری ئێرانە
سەرۆکی کومیسیونی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلسی ئێران لە کاردانەوە بە هەڵوێستەکانی ئەم دواییەی ڕووسەکان سەبارەت بکوریدوری زنگزور وتی : دامەزراندنی ئەو کوریدورە هێلی سووری کوماری ئیسلامی ئێرانە .
ئیبراهیم عەزیزی نوێنەری مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران وتیشی ئەو شتەی ڕوونە ئەوەیە کە پرسەکانی هاوپەیوەند بە ڕووداوە ژێئوپولوتیکەکان لە کوریدوری زنگزور بە سوودی وڵاتانی ناوچە نیە و ئێرانیش بە توندی نەیاری ئەو پرسەیە . ئەو نوێنەرەی پەرلەمانی ئێران وێڕای ئاماژە بە بیرو ڕوانگەی پڕ لە وەهم سەبارەت بە پێکهێنانی تورانی گەورە لە لایەن بڕێک لە وڵاتانەوە وتیشی : لە بنەڕەتدا کوریدوری زنگزور کوریدورێک ی ساختەییە و دیارە کە دەستگەلێک لە کار دایە تا بە بیانووی دامەزراندنی ئەو کوردیدورە لە دەسەڵاتی سەربازی و سیاسی ئێران لە ناوچە کەم بێتەوە .
سەرۆکی کومیسیونی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلسی ئێران وتی وشداری بەو کەسانە ئەدەین کە شوێنهاتی وەها بڕیارگەلێک بۆ ئەوان قورستر و پڕ خەرجتر بێت . ناوبراو وتیشی ناوچەی قەفقازی باشووری ڕوڵێکی هەڵکەوتەیان لە میحوەری ئوراسیا هەیە ولە مێژە کە حەوزەی ژیاری ئێران بووە .