حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی: دوژمن بەوجۆرە کە دەنوێنێ، دەستی پڕ نیە
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە دیداری کاربەدەستانی کۆنگرەی نیشتمانیی شەهیدانی پارێزگای کێهکیلویەو بویرئەحمەد وێڕای ئاماژە بە شەڕی دەرونیی دوژمنان بۆ زەبر وەشاندن لە نەتەوەکان، فەرمووی: دەستی دوژمن بەوجۆرەی کە پێشانی ئەدا، پڕ نیە.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە دیداری کاربەدەستانی کۆنگرەی نیشتمانیی شەهیدانی پارێزگای کەهکیلویەو بویرئەحمەد وتی: یەکێ لە بنەماکانی شەڕی دەروونیی دوژمنانی هەر گەل و نەتەوەیەک و زیاتر لەهەمووان، لە سەردەمی ئێمەدا ئەوەیە کە دوژمنان، شتەکان زەق دەکەنەوەو هەردەم دەیانەوێ وای پسەپێنن کە لە ئەمریکا بترسن، لە زایۆنییەکان بترسن، لە ئینگلیز بترسن، لەو جۆرە حکومەتانە بترسن.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی هەروەها فەرمووی: ئەوچەشنە رەفتارەی دوژمن لە شەڕی دەروونیدا، کاتێک لەواری سەربازیی ڕووبدات، ئەنجامەکەی پاشەکشەکردنە.
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی وتیشی: لە گۆڕەپانی سیاسیشدا، بەرجەستەکردنی بابەتەکان لەلایەن دوژمنەوە، دەبێتە هۆ هەتا مرۆڤ واهەست بکا کە خۆی، تەریک کەوتووە بۆیە دەبێ پێملی داواکارییەکانی ئەو بێ.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی فەرمووی: لە مەیدانی کولتوریشدا ئەو زەق کردنەوە، جۆرێکی دیکە خۆی دەردەخا، هەست بە ناکارامەبوون، هۆگری کەلتوری لایەنی بەرامبەر بوون، کەلتوری خۆ بەکەم دانان، و پێبەندبوون بە کەلتوری بیانی بە جێی شانازی زانین.
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی هەروەها جەختی کرد: یەکێ لە هونەرە مەزنەکانی ئیمام خومەینی(ڕە) ئەوە بوو کە ئەو ترسەی لە دڵی خەڵک سڕییەوەو هەست بە متمانەبەخۆبوون و هەست بە بڕوا بەخۆکردنی لەنێو خەڵکدا بەدیهێنا.