ئه‌یلوول 13, 2024 20:10 Asia/Tehran
  • باڵوێزی ئێران لە ڤیەن: ئێران، هۆگری هاریکاریی سازندەیە

باڵوێز و نوێنەری هەمیشەی ئێران لای ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی جێگیر لە ڤیەن لە لێدوانێکی لە دانیشتنی وەرزیی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی پێی داگرت: کۆماری ئیسلامیی ئێران هەردەم بەقسەو بەکردەوە، هۆگریی خۆی بۆ هاریکاریی سازندە و شیاو لەگەڵ ئاژانس پێشان داوە.

"موحسین نەزیری" لە دانیشتنی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی لە ڤیەننا وێڕای ئاماژە بە جیاوازی روانگەی ئەنجومەنی بڕیاردەران سەبارەت بە بڕیارنامەی پێشنیارکراوی سێ وڵاتی ئوروپایی بەریتانیا، فەڕانسە و ئاڵمان لەدژ ئێران لە دانیشتنی خولی رابردوودا، وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرباری هەوڵی دنەدەرانەی سێ وڵات و پەسەندکرانی بڕیارنامە، پێبەند مایەوە بە جێبەجێکرانی ڕێککەوتننامەی کۆنترۆڵ وچاودێریی ئاژانس و هاوکاریی خۆی لەگەڵ ئاژانسدا درێژە پێ دا.

نەزیری سەبارەت بە شوێنهاتی درێژەی ئەو کردە نەشیاوانە وشداریی داو وتی: لەکاتێکدا کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بەقسەو بەکردەوە هۆگریی خۆی بۆ هاریکاریی شیاو لەگەڵ ئاژانس ڕاگەیاندووە ، ئێمە ئامادەین هەتا کاردانەوە پێشان بدەین بەرامبەر هەرهەڵوێست و هەنگاوێکی نەشیاو.

باڵوێز و نوێنەری هەمیشەی ئێران لای ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی جێگیر لە ڤیەننا لە بەشێکی دیکەی قسەکانی ئاماژەی کردە پەیوەندیی ئەم دواییەی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانس و سەرۆک کۆماری ئێران و وتی: هیوادارین ئەو هاریکارییانە، بوارخۆشکەربێ بۆ هاوکاریی زیاتر بەئامانجی چارەسەریی پرسە بەجێماوەکان و هەنگاونان بەرەو پێشەوە لەئاراستەی گەیشتن بە دۆخێکی باشتر کە یارمەتیدەر بێ لە دەسخرانی ئامانجە گونجێندراوەکانی نێو ڕێکارنامەی ئاژانس.