ئێران، هەوڵی ترۆریستیی داعشی لە ئەفغانستان، شەرمەزار کرد
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، پەلاماری دڕندانەی ترۆریستانی داعش بۆسەر پێشوازییکەرانی زیارەتکارانی کەربەلا لە وەلایەتی "غور"ی ئەفغانستانی شەرمەزار کرد.
"ناسر کەنعانی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ هەینی پەلاماری جەنایەتکارانەی ترۆریستانی داعش بۆسەر پێشوازیکەرانی زیارەتکارانی کەربەلا لە وەلایەتی غوری ئەفغانستانی بەتوندی ئیدانە کردو سەرەخۆشی کرد لە بنەماڵەی شەهیدان و چاکبوونەوەی هەرچی زووتری بریندارانیشی لە خودا داوا کرد.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای داکۆکی لە هەوڵ و هەنگاوی دژەترۆریستیی بەرپرسان و کاربەدەستان، خوازیاری هەوڵدان بۆ سزادرانی خێرای بکرانی ئەو جەنایەتە بوو.
لە هێرشی ترۆریستیی داعش بۆسەر شیعەکانی وەلایەتی "دایکوندی" سەر بە وەلایەتی غوری ئەفغانستان، ١٤ کەس کوژران و شەش کەسی دیکە بریندار بوون.
تاقمێک لە دانیشتووانی شاری "سەنگ تەخت" و بەندەری وەلایەتی دایکوندی کە بەرەوپیری زیارەتکارانی کەربەلا رۆیشتبوون لە پارێزگای غور، لەلایەن ترۆریستانی داعشەوە وەبەرپەلامار دران.
تاقمی ترۆریستیی داعش بەرپرسایەتی پەلاماری چەکدارانە بۆسەر خەڵکی مەدەنیی دایکوندی لە پارێزگای غوری ئەفغانستانی گرتەئەستۆ.