ئه‌یلوول 16, 2024 20:44 Asia/Tehran

ڕێبەری مەزنی شوڕشی ئیسلامی ئێران پاراستنی شۆناسی پڕ بایەخی ئومەتی ئیسلامی بە پێویست زانی و فەرمویان : ئومەتی ئیسلامی بە هێچ لەونێک نابێ لە بیر بچێت .

حەزرەتی ئایەتوڵڵا  خامنەیی  ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕۆژی دووشەمە لە دیداری کۆڕێک لە ماموستایانی ئایینی ؛ خەتیبانی نوێژی هەینی و بەڕێوەبەرانی  قوتابخانەکانی  علمیەی  ئەهلی سوننەی سەرانسەری  وڵات بە بۆنەی دەسپێکی  هەفتەی  یەکبوون  و ڕۆژانی  ساڵهااتی لە دایک بوونی    پیغەمبەری  ئیسلام  -درودی خوای لە سەر بێ - بەڕێوە چوو  پاراستنی شوناسی  پڕبایەخی  ئومەتی ئیسلامی  بە پێویست زانی  و بە جەخت کردن لە سەر  گرینگایەتی  یەکگرتووی  ئیسلامی  و هوەوڵی  دوژمنان بۆ خەوشدار کردنی ؛ وتیان  پرسی  ئومەتی ئیسلامی  بە هیچ لەونێک  نابێت لە بیر بکرێت . ڕێبەری باڵای شوڕشی ئیسلامی  ئێران وەبیریشی هێنایەوە پرسی شوناسی  ئومەتی  ئیسلامی پرسێکی  سەرەکی و واوەتر لە  نەتەوایەتیە  و  سنوورە جوگرافیاییەکان  ڕاستی و شوناسی ئومەتی  ئیسلامی  ناگوڕێت .بەڕێزیان  وێڕای  ئاماژە بە هەوڵەکانی دوژمن بۆ کەمتەرخەم کردنی  موسوڵمانەکان لە حاند شوناسی ئیسلامی  فەرمویان : ئەو بابەتە  بە پێچەوانەی ڕاسپاردە ئیسلامیەکانە کە  موسوڵمانێک لە هەمبەر  ئێش و  ئازاری موسوڵمانێکی دیکە لە شوێنێکی دیکەی جیهان  کەمتەرخەم بێت .  ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران زانایانی  ئایینی  ئەهلی  سوننەتی  بانگهێشت کرد  بە پشت بەستن  بە شوناسی ئیسلامی  و ئومەتی  ئیسلامی و ئومەتی ئیسلامی و وێڕای ئاماژە بە  فیتنە نانەوەکانی  دوژمنانی  ئیسلام بۆ پەرە دان  بە  ناکۆکی ئاینزایی لە جیهانی  ئیسلام بە تایبەت لە ئێران  وەبیریشیان هێنایەوە کە ئەوان  بە کەڵک وەرگرتن لە  لە ئامێرگەلی  فیکری و پڕوپاگەندەیی و ئابووری  بە دوای جیاکردنەوەی  شیعە و سونە  لە وڵاتی  ئێمە و لە هەر ناوچەیەکی  ئیسلامی  دیکە ن و  بە کردەوەگەلێک وەکوو ناچار کردنی  کەسانێک لە هەر دوو  لا   پەرە ئەدەن  بە  ناکۆکیکان . حەزرەتی  ئایەتوڵڵا  خامنەیی    ڕێگای بەرەنگار بوونەوەی  ئەو پیلانانەی  بە پشت بە ستن بە یکگرتووی  زانی و فەرمویان  پرسی  یەکبوون  نە تاکتیکێک بەڵکوو  بنەمایەکی  قورئانیە . ڕێبەری  باڵای شوڕشی  ئیسلامی  ئێران دەسڕاگەیشتن بە ئامانجی گرینگی سەربەرزی  ئومەتی  ئیسلامی  جگە لە ڕێگای  یەکگرتوویی  بە نامومکین  زانی و فەرموویان  ئەمڕۆکە  یەکێک لە  پێویستیەکان ، لاگری کردن لە  مەزلوومانی  بێ دەرتان و فەلەستینە و ئەگەر کەسێک  لەو ئەرکە سەرپێچی بکات بێ گومان دەبێتە لای خوداوەندەوە  وڵامدەر بێت .

سەرپەیڤ